بەغدا-KDP.info- به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، گفتوگۆكان له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌كی گونجاو و له‌و بارەیەشه‌وه هه‌نگاوی باش نراون.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی ٥ی به‌غدای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هاتنی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و له به‌غداشه‌وه بۆ هه‌رێم باشه و چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی باش ده‌كرێت بۆ ڕێككه‌وتن و قۆناغی باش له‌و بارەیە‌وه بڕدراون، به‌ڵام زۆر شتیش ماوه پێویستی به لێکگه‌یشتنه. هه‌وڵی جددی هه‌ن له لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌غداوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، پاکێجه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بریتین له داخوازی خه‌ڵکی کوردستان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له گفتوگۆكان، له به‌غداش لێکگه‌یشتنی باش له‌و بارەیە‌وه هه‌یه."
گوتیشی: "ئه‌و گرفتانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا هەن، گرفتی حکوومین، به‌ڵام نێوانگیریی سه‌رۆکایه‌تییه‌کان گرنگه، به‌تایبه‌ت سه‌ردان و دیداره‌کان. به‌داخه‌وه گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا سیاسییه، نه‌ک ئیداری، ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریی خراپی کردووه‌ته‌وه سه‌ر سروشتی ئیداری."
شوان محه‌مه‌د ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "به‌غدا و هه‌ولێر ئاماده‌باشییان بۆ پرسی بودجه‌ی ٢٠٢٠ی عێراق کردووە."
کارزان هەورامی