Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 05:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەكێتیی لاوان لە سەرتاسەری كوردستان خولێكی پێگەیاندنی بۆ كادیران كردەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، بۆ بەرزكردنەوەی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی كادیران و گرنگیدان بە ئاستی ڕۆشنبیری و جەستەیی و زانیاریی گشتی، لە سەرتاسەری كوردستاندا خولێكی پێگەیاندنیان بۆ كادیرانیان كردووەتەوە.‌

مەیسەر عوبێد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرتاسەری كوردستان خولێكی پێگەیاندنی لاوانمان بۆ كادیرانمان كردووەتەوە، كە (400) كادیر له‌ سەركردایەتی و ناوەندە باڵاكان و ناوەندەكانی چالاكییەكان تێیدا بەشدارن".

لەبارەی ئامانجی كردنەوەی خولی پێگەیاندنی كادیرانیان، عوبێد گوتی: "دوو ئامانج لە پشت كردنەوەی خولی پێگەیاندنی كادیرانمانە، یەكەم دەمانەوێت كادیرانی یەكێتیی لاوان لە زاخۆوە تا خانەقین ببنە یەك خێزان و ئاشنایی و پێوەندیی توندوتۆڵ لە نێوانیاندا دروست ببێت، دووەم دەمانەوێت كادیرانێك بۆ كوردستان پێبگەیەنین، كە لە ڕووی جەستەییەوە بەتوانا بن و ئاستی زانیارییان بەرز بێت، لە خولەكەشدا وانەی تایبەت لە ڕووی مەشقی سەربازی و وانەی سیاسی و ڕۆشنبیری و هزری و وەرزشی و كۆڕ و سیمیناری تایبەت ڕێك دەخەین و دكتۆر و ماموستای زانكۆ و كەسانی ئەكادیمی و ئەندامانی سەركردایەتیی پارتیمان بەڕێوەی دەبەن".

سكرتێری یەكێتیی لاوان روونیشی كردەوە: "دەمانەوێت كادیرانی ئێمە لە كۆمەڵگا نموونە بن وەك مەرجەعی لاوان لەسەر شاشەكانی تەلەڤزیۆن و ڕۆژنامە و ڕادیۆ و سۆشیال میدیا، كاریگەرییان هەبێت لەسەر هەست و بیری نیشتیمانیی لاوان، یەكێتیی لاوانیش لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە لەسەر دەستی سەركردەی گەورەی كورد بارزانیی نەمر لە ساڵی 1953 قۆناغ بە قۆناغ كادیری بەتوانای بۆ شۆڕش پێگەیاندووە، یەكەم قۆناغیش شۆڕشی ئەیلوول بووە و دواتر لە قۆناغی ڕاپەڕینی مەزنی گەلەكەمان و قۆناغی دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێنی دیكتاتۆر و دروستبوونی دامەزراوەی خۆماڵی و دامەزراوە شەرعییەكان، رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە، ئێستاش سەردەمی مەدەنییەتە و كادیری بەتوانامان دەوێت كە دەبێت پەروەردە بكرێن".

سەبارەت بە ئامانجی بینینی خولی سەربازی لە لایەن كادیرانی یەكێتیی لاوانەوە، ناوبراو دەڵێ: "دەمانەوێت هەر كادیرێكی ئێمە هەستی نیشتیمانی و پێشمەرگایەتی لە هزر و ناخیدا بێت، پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و پێشمەرگەكانی كوردستان پاش ڕاپەڕین وڵاتێكی جوانیان پێشكەش بە لاوەكانی ئێمە كردووە و نابێت لاوانمان هەستی پێشمەرگایەتی لە هزریاندا نەبێت".

ناوبراو زیاتر گوتی: "لە خولی پێگەیاندنی كادیراندا زیاتر لە (400) كادیر لە هەردوو ڕەگەز بەشدارن و لە فێرگەی پڵنگەكانی زێرەڤانی خولەكە بەڕێوە دەچێت، لە مەراسیمێكی تایبەتیشدا خەڵات و بڕوانامەیان پێ دەدرێت، لە پاش خولەكەش پڕۆژەیەك پێشكەش بە حكوومەت دەكەین، كە ساڵانە خولی تایبەت بۆ لاوان بكاتەوە، بۆ ئەوەی ئاشنای ژیانی پێشمەرگایەتی بن و پەروەردەیەكی نیشتیمانی بكرێن و هەروەها هەموو لاوێكیش شەش مانگ خولی پیشەیی و سەربازی ببینێت، تاوەكو هەر لاوێك خوێندن تەواو بكات، بتوانێت ببێتە خاوەنی پیشەی خۆی".

 

عەزیز هەورامی

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact