Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 SEP 2019 08:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ئەركی سەرشانی ھەموومانە رێبازی بارزانی بكەینە ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لە ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، نووسەر و چاودێرانی سیاسی كوردستان دەڵێن، ئەو شۆڕشانەی ھەڵگیرساون، بۆ ئایندەی ئێمە بووە و شۆڕشی ئەیلوولیش، شۆڕشێكی رەوای كورد بووە. پێیشیان وایە، گەورەترین شۆڕشە لەسەر ئاستی ناوچەكە و ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاستدا.

پەنجاوھەشت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، لە ١١ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٦١ شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی (بارزانیی نەمر) ھەڵگیرسا، بۆ ئەم مەبەستە، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕا و بۆچوونی نووسەر و چاودێرانی سیاسی له‌باره‌ی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ده‌خاته‌ ڕوو.

خەباتی میللەتان چەند قۆناغێكە

ھۆشیار عەزیز، نووسەر و رۆژنامەنووس، لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات، خەباتی میللەتان چەند قۆناغێكە، سەرەتا خەباتی سیاسییە، دواتر چەكداری، ئەگەر لە خەباتی چەكداری میللەت سەركەوت، دەبێتە میللەتێكی ئازاد، بە پێی میللەتانیش قۆناغەكانی خەبات دەگۆڕێن.

ئەو پێی وایە، دامەزراندنی پارتی بۆ خەباتێكی سیاسیی و فكری و رۆشنبیری بوو، چونكە ئەوكات رێژەی نەخوێندەواری و ئاستی ھۆشیاری لە ناو تاكی كورد نزم بوو، جەختیش دەكاتەوە، خەباتی پارتی، خەباتێكی سەخت بوو، لە پاڵ ھەموو ئەمانەشدا كورد بە سەركردایەتیی (بارزانیی نەمر) ناچار دەبن شۆڕش ھەڵبگیرسێنن و پەنا بۆ شۆڕشی چەكداری بەرن.

ئەو نووسەرە دەڵێت، ھیچ میللەتێك، ئەگەر ناچار نەكرێت، پەنا بۆ خەباتی چەكداری نابات، چونكە خەباتی چەكداری كۆمەڵگا و میللەت لەناو دەبات و قوربانییەكی زۆری لێ دەكەوێتەوە، ھەر بۆیەش شۆڕشی ئەیلوول لە ناچاری بووە و شۆڕشێكی رەوا بووە، ئەوانەی لەو شۆڕشەدا بەشدارییان كردووە، خەڵكانی دڵسۆز و تێكۆشەرانی ئەم وڵاتە بوون، كه‌ بە ھەموو چینوتوێژەكان بەشدارییان لەو شۆڕشەدا كرد.

ئه‌و نووسه‌ره‌ روونیشی دەكاتەوە، كە كورد لە راپەڕینی ١٩٩١ـدا ئازادییەكی بەدەست ھێنا، ئێستاش ئێمە لە قۆناغی بنیاتنانین، قۆناغی چەسپاندنی مافەكان و بنیاتنانە بەرەو باشتر، لەم قۆناغەدا پێویستە گەنجان ھەمیشە سەیری مێژوو بكەن و رابردووی ئەم میللەتە و تێكۆشەرانی ئەم میللەتەیان لەبیر بێت.

ھۆشیار عه‌زیز جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەوەی پۆستێك وەردەگرێت، دەبێت بەئەخلاق و بە كوردانە و نیشتمانپەروەرانە سەیری رابردووی میللەتەكەی بكات.

شۆڕشێكی رۆشنبیری بووە!

عزەت جەعفەر سادق چاودێری سیاسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، جگە لەوەی شۆڕشێكی چەكداری بووە، گەورەترین شۆڕش بووە لەسەر ئاستی ناوچەكە و رۆژھەڵاتی نێوەڕاست، شۆڕشێكی رۆشنبیری بووە، ھەر بۆیە دەبینین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا، یەكێتیی مامۆستایان و زانایان، ھەروەھا رێكخراوە جەماوەرییەكانی پارتی وەك قوتابیان و لاوان و ئافرەتان، لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولدا دروست بوونە.

ناوبراو جەخت لەوە دەكاتەوە، ئەو شۆڕشە بناغەیەكی زۆر پتەوی بۆ ئێستا و داھاتووشمان داڕشتووە، بە تایبەت لە نێوان ساڵانی ٧٠ تا ٧٤، خەڵكی كوردستان شاھێدی ئەو بەرھەمانەی شۆڕشن.

عزەت رایشیدەگەیەنێت، ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول دوای بەدواداھاتنی شۆڕشی گوڵان و راپەڕینی ٩١ و دروستكردنی حكوومەتی ھەرێم و پەر‌لەمان بوو، بەڵام ھەوێنی ھەموو ئەو دەسكەوتانەی كە ئێستا ھەن، سەرچاوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی ئەیلوول، چونكە ناسنامەیەكی گرینگی بۆ گەلی كوردستان دروست كرد، بۆیە پێمان وایە، ئەو شۆڕشە كاریگەری لەسەر ھەموومان ھەیە و شانازییەكی گەورەیە بۆ كورد.

دەبێ درێژەپێدەری رێبازی بارزانی بین

ئه‌و چاودێری سیاسیه‌ دەشڵێت، ئەگەر بمانەوێ درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بین، دەبێت درێژەپێدەری رێبازی بارزانی بین، رێبازی بارزانی ئەو رێبازەیە كە عەدالەتی تێدا پەیڕەو كراوە، بارزانیی نەمر فەرھەنگێكی لەناو شۆڕشدا بڵاو كردەوە، كە گەنجێكی خانەقین بێت لە زاخۆ شەھید بێت، هەروەها بە پێچەوانەشەوە، ئەمەش چەترێكی گەورە بوو بۆ كۆكردنەوەی ھەموو خەڵكی كوردستان، كە ئێستاش ئەركی سەرشانی ھەموومانە درێژەپێدەری ئەو خەباتە بین و رێبازی بارزانی بكەینە ئامرازێك بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان.

ئێستا بەرھەمەكەی دەبینن

دەربارەی ئەو ڕۆژە مێژووییە، كامەران غەریبی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس، به‌  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، باب و باپیرانی ئێمە لە رژێمە یەك لە دوا یەكەكاندا،‌ خەبات و قوربانییان داوە، بۆیە وەك نەوەكانی داھاتووی ئەم نیشتمانە كە ئایندەی ئەم وڵاتە لە دەستی ئێمەدایە، پێویستە وەكو رێزگرتننێك لە خەبات و قوربانیدانیدانیان درێژەپێدەری ئەو روحیەتەی ئەوان بین، گەنجان و لاوانی ئێمە دەبێت بزانن كە ئەو شۆڕشانەی ھەڵگیرساون، بۆ ئایندەی ئێمە بووە، كە ئامانجیان بووە لە كوردستانێكی ئازاد و بە ئاسوودەیی بژین، ئێستاش بەرھەمەكەی دەبینن و دەبێت رێزێكی تایبەتیمان بۆ ئەو خەباتانەی باب و باپیرانمان ھەبێت.

دوژمنان یەك لە دوای یەك لەناو چوون

ناوبراو پێیشی وایە،‌ بە درێژایی ئەو شۆڕشە، رێژەیەكی زۆری گەنجانی كورد، نەك بە تەنھا لە باشووری كوردستان، بەڵكوو لە پارچەكانی ترەوە پاڵپشتی ئەو خەباتە بوون كە سەركردایەتیی حەكیمی شۆڕش بە حەكیمانە بەڕێوەی بردووە و بەرەنگاری رژێمە یەك لە دوا یەكەكانی عێراق بۆتەوە، ئەو شۆڕشە چ وەكو ناو چ وەكو رێباز و درێژەپێدەر مایەوە، بەڵام ئێمە دەبینین ئەو حكوومەتانەی كە دژی ئەو شۆڕشە و بەرخودانەی خەڵكی كوردستان وەستانەوە، یەك لە دوای یەك لەناو چوون، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول رەگی لە ناخی تاك بە تاكی خەڵكی كوردستان داكوتاوە.

 

ھەڵكەوت محەمەد




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی له‌ به‌ڕێز مه‌حمود عیسا جاف ده‌كات

SATURDAY, 21 SEPTEMBER 2019 00:09:15

ھەڤاڵی به‌ڕێز مه‌حمود عیسا جاف 

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەکات .

FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019 23:09:58

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2019/9/20 بە هۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوازدە هاووڵاتی و برینداربوونی پێنجی دیکەش .

 
نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 22:09:01

دهۆك -KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 22:09:52

دهۆك-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
مەسروور بارزانی: ئێک ژ کارنامەیێن کابینا ٩ـێ گرنگیدانە ب خوێندن و پەروەردێ

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 19:09:29

دهۆک-KDP.info-سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ د رێورسمێن دەرچوویێن گەرا ئێکی یا زانکۆیا ئەمریکی یا کوردستانێ ل دهۆکێ پەیڤەک پێشکێشکر.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP