Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 02:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ناسر هەركی: بەدواداچوون بۆ دواكۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق دەكەین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق، گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتیی كشانەوەی سوپا و رادەستكردنی دۆسییەی ئەمنیی شارەكانیان بە هێزە ئەمنییەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێ، بەدواداچوون بۆ دواكۆبوونەوەیان دەكەن و دەبێ بە پێی دەستوور ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش بگرێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، بەیاننامەیەكی بڵاو كردووەتەوە، كە تێیدا هاتووە، وەزیری بەرگری و فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی، گفتوگۆیان لەسەر ‌رێوشوێنی كشانەوەی سوپا لە ناو شارەكان و رادەستكردنی دۆسییەی ئەمنیی ناو شارەكان بە وەزارەتی ناوخۆ كردووە، تا بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق جێبەجێ بكەن.

ناسر هەركی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكیدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، وەكو فڕاكسیۆنی پارتی، لە میانەی سەردانەكانیاندا بۆ شارەكانی كەركووك و خانەقین و شنگال، لە راپۆرتەكانیاندا هەمیشە داوایان كردووە، كە دۆسییەی ئەمنیی شارەكان دەبێ لە سوپا بسەندرێتەوە و بدرێتەوە دەست هێزە جۆراوجۆرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و ئەو عەسكەرتارییەتە نەمێنێ.

ناوبراو پێیشی وابوو، ئەو بڕیارەی عادل عەبدولمەهدی، گەر بێت و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم نەگرێتەوە، ئەوا پێچەوانەی دەستوورە، ئەگەر بیانەوێت بە پێی یاسا و دەستوور ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەن، دەبێ هیچ جۆرە ریزپەڕێك بۆ شارەكان دانەندرێت و بڕیارەكە هەمووی بگرێتەوە.

هەركی، وێڕای ئەوەی بێئاگایی لە دواكۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق دەربڕی، بەڵام جەختیشی لەوە كردەوە، كە ئەوان وەكو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و فڕاكسیۆنی پارتی، بەدواداچوونی جیددی بۆ ئەو بابەتە دەكەن.

 

خێڵان بەختیار

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact