Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 21 SEP 2019 00:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکات نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا  هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان. لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین رەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

19 ی ئابی 2019




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی تەقینەوەکەی شاری کەربەلا دەکات .

FRIDAY, 20 SEPTEMBER 2019 23:09:58

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە تووندی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2019/9/20 بە هۆی بۆمبێکی چێنراو بە ئوتومبێلێکی گواستنەوەی گشتی لە دەروازەی شاری کەربەلا ئەنجامدرا و بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوازدە هاووڵاتی و برینداربوونی پێنجی دیکەش .

 
نێچیرڤان بارزانی: بەهێزترین سه‌رچاوه‌ی سرووشتی، بیركردنه‌وه‌یه‌

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 22:09:01

دهۆك -KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19/9/2019 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ڕێزان محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ماتیوو تیوولەر بالیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، په‌رله‌مانتارانی كوردستان و عێراق و به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری و نوێنه‌ر و كونسولی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی یه‌كه‌م خولی قوتابیانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌چوو.

 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 22:09:52

دهۆك-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوولی 2019، له‌ په‌راوێزی ئاهه‌نگی یه‌كه‌م خولی ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

 
مەسروور بارزانی: ئێک ژ کارنامەیێن کابینا ٩ـێ گرنگیدانە ب خوێندن و پەروەردێ

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 19:09:29

دهۆک-KDP.info-سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ د رێورسمێن دەرچوویێن گەرا ئێکی یا زانکۆیا ئەمریکی یا کوردستانێ ل دهۆکێ پەیڤەک پێشکێشکر.

 
ڕیوڕسمێن دەرچوویێن زانینگەها ئەمریکی ل کوردستانێ-دهۆک بڕیڤەدچن‎

THURSDAY, 19 SEPTEMBER 2019 19:09:29

دهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ پێنچ شەمبیێ(١٩-٩-٢٠١٩)ـێ رێورسمێن گەرا ئێکی یا دەرچوویێن زانینگەها ئەمریکی ل کوردستان-دهۆک بڕێڤەدچن.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP