ھەولێر-KDP.info- پەیوەست بە دامەزراندنی پاسەوانی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیەوە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا، د. سامی جەلال، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم، سەبارەت بە پرسی دامەزراندنی پاسەوان بۆ پەرلەمانتاران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، بابەتی دامەزراندنی پاسەوان بۆ پەرلەمانتارانی خولی نوێى پەرلەمانی کوردستان، دوو بیرۆکە لە ئارادایە، بیرۆکەیەک وەک ھاوشێوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە شێوهى گرێبەست بۆیان دابمەزرێت، وە بیرۆکەکەی تریش وەکو خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە دامەزراندنی ھەمیشەیی بێت، ناوبراو رایشیگەیاند، ئەم بابەتە ئێستا لە دیراسەدایە و، ھێشتا بە تەواوهتی یەکلا نەکراوەتەوە.
ھەڵکەوت محەمەد