هەولێر-KDP.info- به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه تیرۆرستانى داعش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18/8/2019 له قامشلۆ ئه‌نجامیان دا و زیانى گیانى و ماددى لێ كه‌وته‌وه، هەروەها لە حەسەکەش مینێک بە ئۆمبێلێکدا تەقێندراوەتەوە و کەسێک بریندار بووە.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازین.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجوولى تیرۆریستانى داعش و كاره تیرۆرستییه‌كانیان له ناوچه‌كه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیى ڕاسته‌قینه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیش پێویستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاتر و كارى جددیترە بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنیان.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
18/8/2019