Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 07:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لایەنە عێراقییەکانیش لەگەڵ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دان"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێ، لایەنە عێراقییەکانیش گەیشتوونەتە ئەو باوەڕی کە دەبێ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەبێ و لە پرسەکانی دیکە جوودا بکرێتەوە.

ھەدار بارزانی، جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی عێراق بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەپێی رێکەوتنی کۆتلەکان لەسەر یاسای بودجەی گشتیی عێراق بەھیچ شێوەیەک حکوومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ببڕێت، چونکە بەگوێرەی یاسای بودجە مووچەی فەرمانبەران خەرج دەکرێت و ئەگەر ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی نەوت رادەستی بەغدا بکات ئەوا پشکی بودجە رەوانە دەکرێ و بە پێچەوانەوە نرخی نەوت لە بازاڕی جیھاندا چەندە ئەوا لەبەرانبەر پارەی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل لە پشکی بودجەی ھەرێم دەبڕدرێت  و ئەوەی دەمێنێتەوە رەوانە دەکرێت."
جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان دەشڵێ، کارکردنی لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوامی ھەیە و بڕیارە بەر لە کۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمانی عێراق تا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێ.
پێوەست بە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا، هەدار بارزانی گوتی، پێویستە هەولێر و بەغدا رێککەوتن بکەن، چونکە ھیچ لایەنێک لەگەڵ ئەوەدانیە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ببڕدرێت لەلایەن عێراقەوە، ھەتا لایەنە عێراقییەکانیش لەگەڵ ئەوەدانین ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی داھاتووش بەردەوامی ھەبێت، بەڵام ئەوان دوپات لەوە دەکەنەوە ئەگەر ھەرێم نەوت رادەستی بەغدا نەکات جگە لە مووچە، پشکی بودجەی ھەرێم رەوانە نەکرێت.
قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact