Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 18 AUG 2019 00:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"33 پڕۆژه‌ له‌ كه‌رتی هونه‌ری و وه‌رزشی ئه‌نجام دراوە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی هونەریی و وەرزشی بڵاودەكاتەوە لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تا 25-7-2019.
  
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی داون دەردەكەوێت لەو ماوەیەدا 33 پڕۆژە لە كەرتی هونەریی و وەزرشی ئەنجام دراون،  كە 2 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر و 10 پڕۆژه‌یان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و 8 پڕۆژەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك و 13 پڕۆژەیان لە لایەن دەستەی گشتی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێ دراوە.

لەبارەی تێچووی پڕۆژەكانی كەرتی  هونه‌ریی و وه‌رزشی دەردەكەوێ كە تەواوی پڕۆژەكان بە تێچووی سەد و چل ملیۆن و سەد هەزار دۆلار، ئەنجامدراوە لە سەر ڕووبەری دووسەد و سیانزە دۆنم دووجا.

لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 13 ساڵ بە كۆی گشتی كەرتەكان بە بەهای 51 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار، 873 پڕۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ڕووبەری 64979 دۆنم جێبەجێ كراوە.
 
هێدی كاكەیی 




دوایین هەواڵەکان

"مانگی دابێ لە سەماوەی باشووری عێراق گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵ ھەڵدەدرێتەوە"

SATURDAY, 17 AUGUST 2019 16:08:30

سەماوە-KDP.info- دوو گۆڕی دیکەی قوربانیانی کورد لە بیابانی پارێزگای سەماوە دوزراونەتەوە و بەرپرسێکی وەزارەتی شەھیدانیش دەڵێ، مانگی دابێ دەست بە هەڵدانەوەی ئەو دوو گۆڕە بەکۆمەڵەش دەکرێت و پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

 

له‌ دووزخورماتوو حه‌شدی شه‌عبی 83 دۆنم زه‌ویی كوردیان داگیر كردووه‌

SATURDAY, 17 AUGUST 2019 16:08:50

دووزخورماتوو-KDP.info- به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دووزخورماتوو گوتی، حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه‌ له‌ ته‌عداكردن له ‌كورد و ئێستا 83 دۆنم زه‌یی كوردیان داگیر كردووه‌ و مه‌زارگه‌یان بۆ خۆیان لێ دروست كردووه‌ و به‌ناو كورده‌كان هاتوچۆی ئه‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن و سووكایه‌تی به‌ كوردیش ده‌كه‌ن.

 

گوندی کۆچۆ شوێنە گەورەکەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان بوو

SATURDAY, 17 AUGUST 2019 16:08:51

شنگال-KDP.info- گوندی کۆچۆ بچووکترین گوندی شنگالە، بەڵام گەورەترین کۆمەڵکوژی و قوربانی بەر ئەو گوندە کەوتووە و تا ئێستاش ئاسەواری شەڕ و وێرانکاری بەردەوامن و خەڵكی گوندەکەش لە دەست داعشدان.

 

بە بڕی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە كەرتی گواستنەوە و گەیاندندا كراوە

SATURDAY, 17 AUGUST 2019 15:08:00

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماری كۆی گشتیی پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە كەرتی گواستنەوە و گەیاندن لە ماوەی نێوان 1-8-2006 تاكو 25-7-2019 بڵاو دەكاتەوە.

 

سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق ده‌كات

SATURDAY, 17 AUGUST 2019 13:08:55

هەولێر-KDP.info- رۆژی شه‌ممه‌ 17ـی8ـی2019 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازی له‌ رامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ عێراق كرد.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP