Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 17:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info- حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشوو دەکات، موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئوتۆمبێل و خانوبەرە و هەر کەلوپەلێکی دیکەیان لایە و تا ئێستا لە ئەستۆیان ماوە، بیگەڕێننەوە، هاوکات بەشێک لە قسەکانی وەزیری پێشووی کشتوکاڵیش رەت دەکاتەوە.
 
لە روونکردنەوەیەکدا، کە لە لایەن گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، رەتی لێدوانەکانی عەبدولستار مەجید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ دەکاتەوە، کە سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، بەڵکو تەنیا بەخشین بووە، نەک دیاری، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پێداچوونەوە بە سەرجەم بەخشینەکانیش دەکات.
 
لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەشدا، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لەسەرجەم وەزیرەکانی کابینەی پێشوو دەکات، ئەو موڵک و ماڵەی حکوومەت لە ئوتۆمبێل و خانوبەرە و هەر کەلوپەلێکی  دیکەیان تا ئێستا لە ئەستۆ ماوە بیگەڕێننەوە بۆ حکوومەت.
 
دەقی روونکردنەوەکە:
 
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
 
سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولسەتار مه‌جید وەزیری پێشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکوومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات،  داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک و ماڵی حکوومەت لە ئۆتۆمبێل وخانووبەرە و هەر کەلوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.
 
جوتیار عادل 
 
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان



دوایین هەواڵەکان

راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 
"پێویستە بەغدا پارە بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم تەرخان بکات"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:24

ھەولێر -KDP.info-  بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پشتگیری مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم دەکەین بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ھەرێم و دەشڵێ، شەش ھەزار  سێ یەکەمی زانکۆ پەیمانگاکان ھەیە دانەمەزراون.

 
ئەندامێکی جڤاتی گشتی گۆڕان: من لە کۆمسیۆن بوومەو دەزانم دەسکاری دەنگ دەکرێت...بەبێ پارتی ھەڵبژاردن ناکرێت

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 16:04:22

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و شاره‌زا له‌ بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان، باس له‌ تێبینیه‌كانی پارتی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ دەکات و ده‌ڵێت: "پارتی لێكدانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ باوه‌ڕناكه‌م قایلی هه‌ڵبژاردنێك بێت گزی لێبكرێت".

 
لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی نووسەری گەورەی کورد عەبدولخالق مەعرووف، مەراسیمێک سازکرا

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 15:04:25

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 23ـی 4ـی 2024 لە هۆڵی ڕاگەیاندن لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەئامادەبوونی د. سالار عوسمان، لە ساڵڕۆژی شەهیدکردنی نووسەری گەورەی کورد عەبدولخالق مەعرووف، مەراسیمێک سازکرا

 
ئەمڕۆ پەنجا ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ تێدەپەڕێت

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 15:04:41

قەڵادزێ -KDP.info- ئەمڕۆ پەنجا ساڵ بەسەر ڕووداوی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ تێدەپەڕێت و بڕیارە ھەر ئەمڕۆ لە شاری قەڵادزێ دیداری قەڵادزێ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact