هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پرۆژه‌كه هه‌نگاوی باشی بڕیوه و له كات و ساتی خۆیشیدا به ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
سه‌فین سابیر، بەڕێوەبەری پرۆژه‌ی 150 مه‌تریی شاری هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "٤٠%ی پرۆژه‌كه ته‌واو بووه، كه 15 كیلۆمه‌تره و ده‌كاتە ڕێگای به‌حركه بۆ ڕێگای كۆیه و قورسایی و قه‌ره‌باڵغیی ڕێگای كۆیه-سه‌لاحه‌دین-به‌حركه كه‌م ده‌كاته‌وه. ماوه‌ی پرۆژه‌كه 1300 ڕۆژه و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زووتر له‌و ماوه‌یەی بۆی دیاری كراوه، پرۆژه‌كه ته‌واو ببێت".
سه‌فین سابیر ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی خۆڵرێژ و ئاو و پانتایی و زیاده‌ڕۆیی، چاك كراوه و ئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ی دواین قۆناغه‌وه كۆتاییان هاتووه و هه‌نگاوه‌كانی ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه خێراتر ده‌كرێت."
سه‌فین سابیر ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌مه یه‌كێك له شه‌قامه ستانداره‌كانی عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێت و ستانداری نێوده‌وڵه‌تیشی تێدایه."
كارزان هه‌ورامی