بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەر و ڕۆشنبیر، كاك (فەرید زامدار)م پێ گەیشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی كاك فەرید دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی كاك فەرید زامدار بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون.
مەسعوود بارزانی
٢٢ـی٧ـی٢٠١٩