هەولێر-KDP.info- مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر و هه‌موو ئه‌و هێزه ئه‌منییانه ده‌كات، كه توانییان ئەنجامدەرێک و هاوکارانی کردەوە تیرۆریستیییەکەی رێستورانتێکی هەولێر بدۆزنەوە.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا، سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هەرێمی کوردستان بە کۆششی ئەم رۆڵە دڵسۆزانە و بە ھاوکاریی ھاوڵاتیانمان هەمیشە وەک پێگەیەکی ئارام و سەقامگیر دەمێنێتەوە.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"بە گەرمی دەستخۆشی لە هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر و ھەموو هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەکەم کە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا توانییان ئەنجامدەرێک و هاوکارانی کردەوە تیرۆریستیییەکەی رێستورانتێکی هەولێر بدۆزنەوە کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی دیپلوماتکارێکی تورکیا و دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستان. ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی دڵسۆزی و شەونخوونی ئەو هێزانەیە کە بوونەتە پارێزەری ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. هەروەها سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش دەکەم کە بەردەوام پاڵپشت و هاوکاری دەزگاکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوون.
هەرێمی کوردستان بە کۆششی ئەم رۆڵە دڵسۆزانە و بە ھاوکاریی ھاوڵاتیانمان هەمیشە وەك پێگەیەکی ئارام و سەقامگیر دەمێنێتەوە.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
یەکشەممە 21/7/2019"