سلێمانیKDP.info- - پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی–هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك – گه‌رمیان، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كاته خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیان، تا ئێستا بڕیاری دروستكردنی 1330 خانوو دراوه كه به‌شێكی زۆریان ته‌واو بوون و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراون.
عه‌بدولڕه‌حمان حاجی حوسێن، سه‌رپه‌رشتیاری دروستكردنی خانووی شه‌هیدان له مه‌كته‌بی سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی، ڕاگه‌یاند: "له سنووری هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك - گه‌رمیان و سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه به بڕیاری سه‌رۆك بارزانی ته‌واوی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كرێن به خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاری دروستكردنی 1330 خانوو دراوه كه به‌شێكی زۆریان ته‌واو بوون و ڕاده‌ستی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كراون".
عه‌بدولڕه‌حمان حوسێن گوتیشی: "٥٠٠ خانوو له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌كرێن، كه کاری 90%یان ته‌واو بووه و له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 235 خانووه و تا ئێستا 168 خانوویان ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له سێ مانگی ئاینده‌دا ته‌واوی خانووه‌كان ته‌واو دەبن و ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ین، له ئیداره‌ی ڕانییه 120 خانووه و هەموویان ته‌واو بوون و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ 350 خانووه تا ئێستا 250 خانوویان ته‌واو بووه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له قه‌زای دووكان 55 خانووه و هەموویان ته‌واو بوون و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون، له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ٧٠ خانووه، تا ئێستا 21 خانوویان ته‌واو بووه و ڕاده‌ستی كه‌سوكاری شه‌هیدان كراون".
حوسێن گوتیشی: "ته‌واوی تێچووی خانووی شه‌هیدان له‌سه‌ر میزانییه‌ی پارتییە، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و كه‌سوكاره‌كه‌یان و به‌رده‌وامیش ده‌بین له دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان".
عه‌زیز هه‌ورامیی