هەولێر-KDP.info- حكوومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی رووداوی تهقهكردنهكهی ههولێری كرد، كه له ئهنجامیدا كارمهندێكی كونسوڵخانهی توركیا گیانی لهدهستدا و رایگهیاند، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان.
دهقی راگهیهندراوهكه:
بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە رێستورانتەکانى هەولێر روویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسوڵخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان، بە هیچ شێوەیەکیش رێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێندرێت.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان
17/7/2019