Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 15:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"لە عەنکاوە و دھۆک، کریستیان داوای پۆستی حکوومەت دەکەن"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- لایەنە کریستیانەکان چەندین داوکارییان پێشکەش بە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە و نوێنەرێکی کریستیانیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، داواکاریی کریستیانەکان پێدانی ژمارەیەک پۆستی حکوومەتە لە عەنکاوە و پارێزگای دھۆک.

کلارا عودیشۆ، نوێنەری کریستیان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کاتی سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ لای پارت و لایەنە کریستیانەکاندا بەڵێنی ئەوەی پێ داوین کە لە کابینەی نوێدا پشکی زیاتر بە پێکھاتەکان دەدرێت و کریستیانەکان تەنیا بە وەزیرێک بەشداری لە کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ناکەن، بەڵکو پۆستی دیکەشیان پێ دەدرێت، بەتایبەتی داوای ھەندێ پۆستمان لەنێو حکوومەتدا کردووە، تا ڕاستەوخۆ خزمەتی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بکەین."

نوێنەرەکەی کریستیان گوتی: "ئێمە داوامان کردووە لە سنووری پارێزگای دھۆک و شارۆچکەی عەنکاوە ژمارەیەک پۆستی ئیداری بە کریستیانەکان بدرێت، لەوانە جێگری پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ناحیەکان و پۆستی بەڕێوەبەری گشتی، ھەروەھا داواماشمان کردووە لە سلکی سەربازی و ئەمنیشدا کریستیان بەشدارییان ھەبێت."


کلارا عودیشۆ دەشڵێت: "پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە حکوومەتێکی بەھێز بێت و ھەموو پێکھاتەکان تێیدا بەشدار بن، لەبەر ئەوەش، باوەڕمان وایە سەرۆکوەزیرانی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار بۆ باشترکردنی ژیان و مافی پێکھاتەکان دەکات و ئەو درۆشمەی پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان زیاتر کاری لەسەر دەکرێت."


قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 
سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 
دڵنیاین بڕیاری دیکەش لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:57

دھۆک-KDP.info- پسپۆرێکی ئابووری پێی وایە، بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی باج و داشکاندنی قەرزی حکوومەت لای ھاووڵاتیان سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەیداکردووە دەشڵێ، لە داھاتوودا بڕیاری دیکەش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ گۆڤارەی (سڤۆرە) دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:23

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری سڤۆرە کرد.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact