ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی له پهیامێكدا بە توندی ئیدانەی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئهو ڕووداوە دڵتەزێنانه دهكات و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازێت.
ئهمه دهقى پهیامهكهیه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی 7ـی 2019 لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
مسعود بارزانی
12ـی 7ـی 2019