ھەولێر-KDP.info- به ده‌نگی (72) به‌ڵێ رێواس فایه‌ق كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، رێواس فایه‌ق به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، به ده‌نگدانی نهێنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دوای ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ئه‌نجامی پرۆسه‌كه به‌م جۆره‌بوو:
رێواس فایه‌ق: 72
شادی نه‌وزاد: 16
ده‌نگی سپی و پوچه‌ڵ: 9
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و پێشتر له لایه‌ن ڤالا فه‌رید به شێوه‌ی كاتی به‌ڕێوه‌ده‌برا.
دوێنێ، ڤالا فه‌رید، وه‌ك وه‌زیری هه‌رێم له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد و ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، بڕیاره پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك كۆببنه‌وه و ناوی پارێزگار رابگه‌یه‌نن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوولادا هاتووه.