هەولێر-KDP.info- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی تۆپبارانی ئێران بۆ سنووره‌كان و هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌رێمى كوردستان كه سه‌لماندوویه‌تى له ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگیرییه و ڕێز له هاوسنوورى و دراوسێیه‌تى ده‌گرێت، هه‌رگیز ڕێگە نادات و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه به‌كار بهێنرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
دوێنێ سێشەممە لە ناوچه‌ى پیرانشارى سنوورى لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هێرشێکى چەکدارى کرایە سەر چەند ئەندامێکى سوپاى پاسداران، له به‌رامبه‌ردا کۆمارى ئیسلامیى ئێران ناوچە سنوورییەکانى ناوخاکى هەرێمى کوردستانى بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون. هه‌ردوو ڕووداوه‌كه مایه‌ى نیگه‌رانى و ناڕه‌زاییى ئێمه‌یه.
دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه هه‌رێمى كوردستان كه سه‌لماندوویه‌تى له ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رى سه‌قامگیرییه و ڕێز له هاوسنوورى و دراوسێیه‌تى ده‌گرێت، هه‌رگیز ڕێگە نادات و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات سنووره‌كانى بۆ هێرش و تێكدانى ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ و كرده‌وه‌ى نابه‌رپرسانه به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەکەین بۆردومانكردنى ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته هۆى دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونى دانیشتووان.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
10/7/2019