Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 21 AUG 2019 02:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پارتی ناوی بەربژێری باڵیۆزەکانی ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی ناوی بەربژێرەکانی بۆ باڵیۆزخانەکان ڕادەستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە .

بەیار تاهیر دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پارتی لە ڕێگای ئەو مەرجانەوە کە دەبێ لە باڵیۆزدا هەبن بەربژێرەکانی دەستنیشان کردوون و ڕادەستی پەرلەمانی کردوون و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەنگی لەسەر بدرێت و دواتر ناوەکانیان لە وەزارەتی دەرەوە دەردەچن و دەست بە کارەکانیان دەکەن."

گوتیشی: "لە کۆی ئەو پشکانەی بەر کورد کەوتوون ٦ باڵیۆزن، ئەوانیش بەپێی ئیستحقاقی کورسی دابەش کراون و بڕیارە ٢ تا ٣یان بەر پارتی بکەون."

بڕیارە ٧٠ باڵیۆز بۆ عێراق دابنرێن، ئەوانیش ٣٥یان لە ڕێگای لایەنە سیاسییەکان و ٣٥ی تریشیان لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە بەپێی چەند مەرجێک دادەنرێن.

کــاروان بــاعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

خه‌سره‌و گۆران: چه‌ند تێبینییه‌كمان به‌فه‌رمی داوه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 18:08:55

هه‌ولێر-KDP.info - به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ ئاماده‌كاریی پارتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ پارتی هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینی و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن هه‌یه.

 

"سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکان بەھۆی کەموکووڕیی پرسیارەکانەوە سزا دراون"

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 16:08:13

هەولێر‌-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، بەھۆی ئەو کەموکووڕیانەی لە پرسیارەکانی ئەزموونی ئەمساڵی ١٢ی ئامادەیی ڕوویان داوە سێ کەس سزا دراون و دەشڵێ، لەمەودوا وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی، دووبارە نەبێتەوە.

 
ورده‌كاریی هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی 450 پارچه‌زه‌وی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 16:08:18

هه‌ڵه‌بجه- KDP.info - ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌وییان پێ نه‌دراوه‌، کە 700 خانه‌واده‌ی شه‌هید ده‌بن و 450 خانه‌واده‌یان فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه. سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێ، كێشەیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ زه‌وییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، له ‌كاتی پێدانی زه‌وی به‌ چینوتوێژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه تووشی گرفتیان ده‌كه‌ن.

 

بە ھۆی مەترسیی پەكەكەوە ژمارەیەك شوێنی گەشتیاری لە دھۆك داخراون

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 13:08:21

دهۆك-KDP.info- لە ھەندێ ناوچەی پارێزگای دھۆك، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" سەرانە لە خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان وەردەگرن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دھۆكیش ھۆشداری داوە، بە ھیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ پەكەكە نەكرێت و سەرانەیان پێ نەدرێت.

 
ئەحمەد سابیر بۆ KDP: ھەلی كار بۆ ٦ ھەزار دەرچوو دەڕەخسێندرێت

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 13:08:52

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێی دەكردووە، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش پێی وایە، بڕیارەكان دروستن و ھەلی كار بۆ نزیكەی ٦ ھەزار دەرچووی زانكۆكان دەڕەخسێنێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP