هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: له ڕێگای لێژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه به‌ردوامین له یه‌كخستن و چاودێریكردنی نرخی ده‌رمان و له‌ناوبردنی ده‌رمانی بێكواڵێتی.
خالیس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له یه‌كخستنی نرخی ده‌رمان له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، تا ئێستاش زیاتر له (5500) جۆره ده‌رمان نرخیان یه‌ك خراوه و، تا ته‌واوبوونی هه‌موو جۆره‌كانی ده‌رمان پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایشیگه‌یاند: "جگه له یه‌كخستنی نرخه‌كان له ڕێگای لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه، چاودێریی كۆمپانیا و كۆگا و ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندبوونیان به‌و نرخه‌ی كه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆیان دیاری كراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن، ئه‌وه تووشی سزای یاسایی ده‌بن."
خالیس قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "به‌هۆی كاراییی كواڵێتی كۆنترۆڵەوە ئێستا به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی كواڵێتی و هێنانی ده‌رمان كراوه، ڕێگا نادرێت هیچ جۆره ده‌رمانێكی كواڵێتی نزم بێته هه‌رێمی كوردستان."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایشی كرد: "جگه له ده‌رمانی هاورده، له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش دوو كۆمپانیای تایبه‌ت به دروستكردنی ده‌رمان هه‌ن، كه به شێوه‌یه‌كی ورد له بواری چۆنیه‌تیی دروستكردن و كۆاڵێتیی بهرههمهكانیانەوە له‌ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تدان."
هێدی كاكه‌ی