Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 17 NOV 2019 02:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"لە ھەرێمی کوردستان ٧٠٠ ھەزار کەس پێوەری ئاویان داناوە"
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاو لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، کێشەی ھاتنەوەی پارەیەکی زۆر بۆ ھەندێ بەشداربووی ئاو چارەسەر دەکرێت و دەشڵێت، لەمەودووا ڕێگەی بەفیڕۆدانی ئاو نادەن و پێویستە ھاووڵاتییان وەک وڵاتانی پێشکەوتوو دەست بە ئاوی خورادنەوەوە بگرن.

 

مەسعوود محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی دانانی پێوەری ئاوی ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا حەوتسەدھەزار کەس بەشدارییان کردووە و پێوەری ئاویان داناوە، پێوەرەکە بێبەرامبەر دەدرێت بە ھاووڵاتیان و لە لایەن سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت، مەبەست لە دانانی پێوەرەکەش تەنیا بۆ ئەوەیە ھاووڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن و ئاوی زیاد خەرج نەکرێت، چونکە لە ھەرێمی کوردستان ئێمە کێشەی کەمیی ئاومان نییە، بەڵکۆ ھەندێ ھاووڵاتی ئاوێکی زۆری خواردنەوە بەکار دێنن کە لە ھەموو ستاندەردە جیھانییەکان دەرباز بووە."

 

لەبارەی ھاتنەوەی کرێیەکی زۆری ئاو بۆ ھەندێ بەشداربوو بەڕێوەبەری گشتیی ئاو دەڵێت: "پارەی زۆر نەگەڕاوەتەوە، ئەوەی لە ھەندێ شوێن ڕووی داوە ھەڵەیەکی خوێندنەوەی پێوەرەکانە و چارەسەر دەکرێت، چونکە کۆنتڕۆڵکردنی ٧٠٠ ھەزار پێوەر بێکێشە نابێت، بەڵام ھاووڵاتی ھەیە ئاوێکی زۆری بەکار ھێناوە و پارەیەکی زۆریشی بۆ گەڕاوەتەوە، ئەوە جیاوازە و پێویستە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان کرێی ئاو ڕادەستی حکوومەت بکات."

 

مەسعوود محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەداخەوە خەڵکێک ھەیە دەست بە ئاوی پاکەوە ناگرن، ئەوەش وای کردووە ھەندێ جار ببێتە ھۆی کەمبوونەوەی ئاو، چونکە ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە دابین دەکرێت بە پارەیەکی زۆر لەسەر حکوومەت دەکەوێت و تەنیا بۆ مەبەستی خواردنەوە بەکار دێت وەک لە ھەموو وڵاتانیش وایە، بەڵام ھاووڵاتی ھەیە ڕەز و باغی لەسەر ئاوی خواردنەوە داناوە و چەندین ھاووڵاتی بە ئاوی ماڵان مەلەوانگەیان داناوە، ئەوەش ناکرێت لەسەر حیسابی خەڵک بێت."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

لیژنەی نەزاهە: کەیسەکانی گەندەڵی لە عێراق کراونەتەوە

SATURDAY, 16 NOVEMBER 2019 17:11:52

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا لیژنەیەکان پرۆژەی هەموارکردنەوەی دەستەی نەزاهەی عێراقیان ئامادە کردووەتەوە، هەندێک کەیسی گەندەڵیش کراونەتەوە.

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

SATURDAY, 16 NOVEMBER 2019 17:11:11

هەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/١١/١٦ لە رۆژی جیهانی لێبوردەییدا، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتە ئاینییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

د. محەمەد خورشید: بارەگاکانمان لە کەرکووک ڕادەست دەکرێنەوە

SATURDAY, 16 NOVEMBER 2019 15:11:34

کەرکووک -KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆکاری ڕادەستنەکردنەوەی بارەگاکانیانی بۆ ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق گەڕاندەوە و دەشڵێ، دوای ئاساییبوونەوەی ڕەوشی عێراق، لەگەل بەغدا دەست بە دانوستان دەکەن.

دهۆک خەڵاتێکی جیهانیی وەرگرت

SATURDAY, 16 NOVEMBER 2019 15:11:57

دهۆک-KDP.info- ئەمڕۆ، شەممە (١٦-١١-٢٠١٩)، لە وڵاتی باشووری ئەفریقا، شاری دهۆک خەڵاتی ئاشتیی شارەکانی جیهانی بەدەست هێنا.

 

"هەر وەبەرهێنەرێك لە تەواوكردنی پڕۆژەكان كەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت"

SATURDAY, 16 NOVEMBER 2019 11:11:45

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی بۆ ئەنجامدانی 181 پڕۆژەی رێگاوبان تەرخان كردووە و پێویستە تاوەكو 15/12 تەواو بكرێن، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەش دەڵێ، هەر وەبەرهێنەرێك لە ئەنجامدانی پڕۆژەكان كەمتەرخەم بێت، سزا دەدرێت و پڕۆژەكەش دەدرێتە وەبەرهێنەرێكی دیكە.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP