Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 21 AUG 2019 02:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کاک سەعدی پیرە، ئەوەت لەبیرە؟
| KDP.info


بەختیار شاخی

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لە نوێترین چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، هەندێ بابەتی باس کردووە کە پێویستە دوو قسەی لەسەر بکرێت. کاک سەعدی، کە بەداخەوە بەوە ناسراوە زوو زوو هەڵوێست دەگۆڕێت و لێدوانی دژبەیەک دەدات، لەو چاوپێکەوتنەدا دەفەرمووێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی بێ كێشه‌ نییه‌".

لە کاک سەعدی دەپرسم، پێت وانییە یەکێک لە هۆیەکانی بوونی ئەو کێشەیە، فرەمینبەری و هەڵوێستگۆڕینی بەردەوام و پێشبڕکێی بەرپرسانی حزبەکەی جەنابتە لە لێدوانی توند و نابەرپرسانە دژی پارتی و ڕەمزەکانی؟ ئێوە کە ئەندام و لایەنگرانتان لەسەر ئەوە ڕاهێناوە بەردەوام لێدوانی توند و هێرشبەرانە دژی پارتی ببیستن و خۆتان لە بەرپرسیارێتیی کەموکوڕییە ئیدارییەکانیش دەدزنەوە و باران و نەبارینیش لە ناوچەی بندەستی خۆتان دەخەنە ئەستۆی پارتی، چاوەڕێن پارتی هەر وەک جاران لەپێناو نەکەوتنی ئێوەدا، خۆی بکاتە پرد؟  کاک سەعدی، دەڵێ: "ده‌بێت پارتی قبوڵی بێت یه‌كێتی له‌كه‌ركوك زۆرینه‌یه‌ له‌ 12 كورسی 6 كورسی هێناوه‌، چۆن ئێمه‌ له‌ دهۆك قبوڵمانه‌ پارتی زۆرینه‌ی هێناوه‌ و پارێزگار له‌وه‌، ده‌بێت ئه‌وانیش له‌ كه‌ركوك قبوڵیان بێت".

جارێ لەوەگەڕێ کە چۆن کاک سەعدی خۆی تووشی پارادۆکس دەکات و زۆرینەی پارتی لە کوردستان قبوڵ نییە، کەچی بە شەش کورسیی پەرلەمانی عێراق، نەک ئەنجوومەنی پارێزگا، خۆیان لە کەرکووک بە زۆرینە دەزانن و ئەوەیان کردۆتە پێوەری حوکمڕانیی ئەو پارێزگایە، دەمەوێ لە کاک سەعدی بپرسم، ئەگەر گریمان شەش کورسییەکەی کەرکووکیش، بە نوکتەی زۆرینەی حەویجەشەوە، بە ئاسایی وەربگرین و وای دابنێین ئەنجوومـەنی پارێزگا لەو بەینەدا هیچکارەن، دەی خێرە ناتوانن بە قەولی خۆت "پارێزگارێکی سرف یەکێتی" بۆ کەرکووک دابنێن؟ 

مەگەر پێش شازدەی ئۆکتۆبەر، پارێزگاری کەرکووک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەبوو؟ مەگەر دوای شازدەی ئۆکتۆبەر، بافڵ تاڵەبانی، هەمەکارەی ئێستای یەکێتی، لە تەلەڤزیۆنەوە، بە بەڵگەوە، ڕای نەگەیاند: "لە کۆی ٥٠ ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، ٣٨ ئەندامیان پشتگیریی ڕێککەوتنی کشانەوەیان لە کەرکوک کردووە"؟ مەگەر سەرلەشکری بەدەستەوەدانی کەرکووک، لە کاتێکدا بە دڵخۆشی لە تەلەڤزیۆنەوە گەنجانی کەرکووکی بۆ تاوڵە و دۆمینە بانگهێشت دەکرد،  نەیگوت "ناوی محافز لەگیرفانمدایە"؟ دەی بۆ ئێستا داوا لە پارتی دەکەن "پارێزگارێکی سرف یەکێتی" بۆ کەرکووک دابنێت؟

بۆ ناچن داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لەلایەنی بەرانبەرتان بکەن و ناوی پارێزگاریش لەو گیرفانە دەربێنن؟  لە بەشیكی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا، کاک سەعدی، دەڵێ: "كاك مه‌سعود ده‌یه‌وێت وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت قبوڵ بكرێت، یه‌كێتی ئه‌و یاریه‌ تێگه‌یشتووه‌، ئه‌وه‌ ناخوات بڕایه‌وە". بۆ وەڵامی ئەوە، تەنها پێویستە شتێک وەبیر کاک سەعدی بهێنمەوە، بارزانی هەرگیز ڕۆژێک نەیگوتووە من مەرجەعم، ئەو هەمیشە شانازیی بەوەوە دەکات کە بەرزترین پلە و پۆست لای ئەو پێشمەرگایەتییە. ئەو پێشمەرگەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانە، سەرکردایەتیی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کرد و لێی پەشیمان نییە و تا دەگاتە ئامانجیش لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام دەبێت. ئەو ڕابەرایەتییەش پێویستی بە ددانپێدانانی کاک سەعدی نییە، مێژوو و خەبات و گەلی کوردستان بڕیاریان داوە بارزانی ئەو پێگەیەی هەبێت کە یار و نەیار، ناچار بن گوێ لەو بگرن. هیوادارم لەمەودوا هەر بەرپرسێکی یەکێتی کە ویستی باسی سەرۆک بارزانی بکات، نامەکەی ڕەوانشاد مامجەلال، کە لە ١٩ـی٨ـی٢٠١٢ بۆ سەرۆک بارزانی نارد، بخوێنێتەوە، ئەوکات بدوێ.




دوایین هەواڵەکان

خه‌سره‌و گۆران: چه‌ند تێبینییه‌كمان به‌فه‌رمی داوه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 18:08:55

هه‌ولێر-KDP.info - به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌ ئاماده‌كاریی پارتی ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ پارتی هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینی و سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن هه‌یه.

 

"سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزموونەکان بەھۆی کەموکووڕیی پرسیارەکانەوە سزا دراون"

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 16:08:13

هەولێر‌-KDP.info- بەرپرسێکی وەزارەتی پەروەردە ئاشکرای کرد، بەھۆی ئەو کەموکووڕیانەی لە پرسیارەکانی ئەزموونی ئەمساڵی ١٢ی ئامادەیی ڕوویان داوە سێ کەس سزا دراون و دەشڵێ، لەمەودوا وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی، دووبارە نەبێتەوە.

 
ورده‌كاریی هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی 450 پارچه‌زه‌وی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 16:08:18

هه‌ڵه‌بجه- KDP.info - ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ زه‌وییان پێ نه‌دراوه‌، کە 700 خانه‌واده‌ی شه‌هید ده‌بن و 450 خانه‌واده‌یان فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه. سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێ، كێشەیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ زه‌وییه‌كانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، له ‌كاتی پێدانی زه‌وی به‌ چینوتوێژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه تووشی گرفتیان ده‌كه‌ن.

 

بە ھۆی مەترسیی پەكەكەوە ژمارەیەك شوێنی گەشتیاری لە دھۆك داخراون

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 13:08:21

دهۆك-KDP.info- لە ھەندێ ناوچەی پارێزگای دھۆك، چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" سەرانە لە خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان وەردەگرن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دھۆكیش ھۆشداری داوە، بە ھیچ شێوەیەك مامەڵە لەگەڵ پەكەكە نەكرێت و سەرانەیان پێ نەدرێت.

 
ئەحمەد سابیر بۆ KDP: ھەلی كار بۆ ٦ ھەزار دەرچوو دەڕەخسێندرێت

TUESDAY, 20 AUGUST 2019 13:08:52

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێی دەكردووە، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش پێی وایە، بڕیارەكان دروستن و ھەلی كار بۆ نزیكەی ٦ ھەزار دەرچووی زانكۆكان دەڕەخسێنێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP