Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 10:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئافرەتە ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە ٢٤ـی٦ـی٢٠١٩ لە سەلاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کچ و ژنانی ڕزگارکراو لە دەست تیرۆریستانی داعش كۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا هەریەک لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی نووسینگەی رفێنڕاوانی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك و هەدییە موراد پەرلەمانتاری ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان ، کورتەیەکیان لەسەر هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی کچ و ژنانی ئێزدی لەدەست تیرۆریستانی داعش و ڕەوشی ئێستای ژیانی ئەو ڕزگارکراوانە و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ژیانێکی ئاسایی، خستەڕوو.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەش کران، لە کۆی ٦٤١٧ کەس کە لەسەرەتای پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر دەڤەری شنگال کەوتبوونە دەست داعش، ٣٤٧٦ کەسیان ڕزگار کراون و تائێستاش ٢٩٤١ کەس بێسەروشوێنن. هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە دوای ئەوەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسینگەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون و ئازادکردنی ئێزدییەکانی دەستی داعش دامەزراند، لەکۆی ٣٥٤٨ کچ و ژنی ئێزدی کە لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندرابوون، تا ئێستا تواندراوە ١١٨٤ کەسیان ڕزگار بکرێن و هەوڵەکانیش بۆ دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی ئەوانەی تر بەردەوامە و باسی تەواوی ئەو ئاستەنگانەش کرا کە دێتەڕێیان.

هەر لە دیدارەکەدا، هەندێ لە کچ و ژنانی ڕزگارکراوی دەستی داعش باسی ئەو نەهامەتی و ئازارانەیان کرد کە لەماوەی مانەوەیان لەدەست تیرۆریستان تووشیان بووە و وەک کۆیلە کڕین و فرۆشتنیان پێ کراوە و لەڕووی دەروونی و جەستەییەوە ئازار دراون.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی کچ و ژنانی ڕزگارکراوی دەستی داعش، ڕایگەیاند: ئەوەی بەسەر خوشک و برایانی ئێزدیدا هات درێژەی ئەو کارەساتانەبوو کە پێشتر بەسەر گەلەکەماندا هاتوون، لە ئەنفال و زیندەبەگۆڕکردنی ١٨٢ هەزار ژن و پیاو و منداڵ و پیر و گەنجی گەلەکەمان و کیمیابارانی هەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان و بێسەروشوێنکردنی ١٢ هەزار گەنجی فەیلی و ٨ هەزار بارزانی و دەیان هەوڵی دیکە بۆ لەناوبردنی گەلەکەمان، ئەو کارەساتەی بەسەر ئێوەش هات تەواوی برینەکانی پێشووی جەستەی گەلەکەمانی هێنایەوە ژان.

سەرۆک بازانی هەروەها رایگەیاند: زۆر باش لە ئازار و مەینەتییەکانی ئێوە تێدەگەم و جارێکی دیکەش تەئکید دەکەمەوە ئێوە هێمای شەرەفی گەلەکەمان و ئازیزی ئێمەن. هەروەها تەئکیدی کردەوە: تیرۆریستان بەو ڕەفتارە نامەردانەیان بەرانبەر ئێوە هەم دڕندەیی خۆیان پێشان دا و هەم مەزڵومییەتی ئێوەیان سەلماند، بەڵام خۆشبەختانە بە هەوڵ و گیانفیدایی پێشمەرگە قارەمانەکان زۆر مەردانە تۆڵەی ئێوە کرایەوە و تیرۆریستان تێکشکان و کەوتنە ژێرپێی ئێوە.

سەرۆک بارزانی جەختیشی کردەوە کە لە ڕێگای پارلەمانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمەوە هەوڵ دەدەین هەرچی پێویستە بۆ ئێوە بکرێت تا ژیانێکی ئاسایی بژین.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: دۆخی ئێستای شنگال نابێ وا بمێنێتەوە و پێویستە ئیدارەی شنگال لەدەستی خەڵکی شنگالدا بێت و ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact