هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌مه‌به‌ستى پیرۆزباییكردن، مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، سه‌ردانى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد.
له دیدره‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18/6/2019 به‌ڕێوه چوو، مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى سه‌ردان و پشتگیریى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد و جه‌ختى له گرنگیى هاوكارى و ته‌بایى و كارى پێكه‌وه‌ییى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.