Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 23:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەر و ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  رۆژی سێشەممە 18ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان یاریدەدەر و ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆلینەوە لە تاوانەكانی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆلینەوە لە تاوانەكانی داعش، ستاییشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش كرد و پێزانینی هەبوو بۆ قارەمانێتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش. هەروەها سەرۆك بارزانیی لە ئەرك و كاری خۆی ئاگادار كردەوە كە لە لایەن سكرتێری گشتیی ڕێكخراوەی نەتەوە یەكگرتووەكان پێی ڕاسپێردراوە بۆ لێكۆلینەوە لە تاوانەكانی داعش و دەستپێكردنی پڕۆسەی دادگاییكردنی ئەو داعشانەی دەستیان لە تاوانەكاندا هەبووە. وێڕای ئاماژەدان بە شكانی داعش لەڕووی سەربازییەوە ئەوەی خستەڕوو كە ئەو تاوانانەی لە عێراق و كوردستان لە لایەن داعشەوە ئەنجام دراوە دەچنە چوارچێوەی جینۆسایدەوە. جەختیشی لەوە كردەوە هەوڵی ڕێكخراوە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش، لەپێناو جیاكردنەوەی تاوانباران و ڕەخساندنی زەمینەی ئاشتەوایی نیشتیمانییە. داوایشی كرد كە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق هاوكاری تیمی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بن. هەروەها ڕاشیگەیاند كە لەو ئەركەدا پێویستیی بەردەوامی بە ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی سەرۆك بارزانی هەیە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی وێڕای پێزانین بۆ ئەو بڕیارەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە ئەركێكی پیرۆزی لە قەڵەم دا و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە ڕاگەیاند لەپێناو دادگاییكردن و سزادانی تاوانبارانی داعش.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هێمای بە قوربانیدانی گەلی كوردستان و پێشمەرگەدا لە شەڕی تیرۆریستاندا و جەختی لەوە كردەوە كە سەرباری هەموو ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون، گەلی كوردستان لەپێناو كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازە و ئاشتەواییدا هەرگیز دەستی بۆ تۆڵەسەندنەوە نەبردووە. لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر هەڕەشەكانی داعش و ڕایگەیاند كە ڕاستە داعش لەڕووی سەربازییەوە شكاوە بەڵام هەڕەشەكانی داعش هەر ماون و ئەو هەڕەشانە تەواوی جیهانیان كردۆتە ئامانج. سەرۆك بارزانی ئەوەیشی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە ئامانجی تیرۆر دروستكردنی ناكۆكی و دژایەتیی نێوان ئایینەكانە و، ئەوەیش بابەتێكی مەترسیدارە. بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە هەوڵ و هەماهەنگیی هەمەلایەنەی نێودەوڵەتی پێویستە.




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact