Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 04:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە: گۆڕانكاری له‌ دروستكردنی رێگاكان دەكرێت.. حكوومەت پارەی تەرخان كردووه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ كاروباری رێگاوبان گوتی، ئەگەر قەیرانی دارایی نەبووایە، تاوەكو ٢٠١٧ بڕیار بوو بە بڕی ٢٠ ترلیۆن دینار رێگاوبان لە ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن، بەڵام ئێستا جارێكی دیكە دەستی پێكردووەتەوە و ئەمجارە بە جۆرێك دروست دەكرێن، كە بە چەندین ساڵ تێك ناچن.

سدقی ئامێدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای چەندین كۆبوونەوە، بڕیار درا كە سەرجەم ئەو رێگایانەی لە ھەرێمی كوردستان كە تێك چوون، نۆژەن بكرێنەوە و چەندین رێگای نوێش دروست دەكرێن، لەوانە رێگای ھەولێر بۆ دھۆك و ھەولێر بۆ كۆیە و چەندین رێگای تریش، كە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پارەی بۆ تەرخان كردوون و دەست بە دروستكردنیان كراوە و بڕیاریشە زۆرینەی رێگاكان ئەمساڵ نۆژەن بكرێنەوە".

ئامێدی گوتیشی: "ئەو رێگایانەی ئێستا دروست دەكرێن، بە تەكنەلۆژیایەكی نوێیە، بۆ نموونە لە رێگای باتێل بۆ زاخۆ و رێگای كۆیەش پۆلیمەر بەكار دەھێندرێت، كە لەمەودوا بۆ ھەموو رێگاكانیش ئەو پۆلیمەرە بەكار دێت، بۆیە ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی چەندین ساڵ رێگاكان تێك نەچن".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، دروستكردنی رێگاكان پارەیەكی زۆری پێویستە و ئەو پڕۆژانەی بە ھۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون و بڕیار بوو تاوەكو ٢٠١٧تەواو بكرێن، بە بڕی ٢٠ ترلیۆن دینار بوون، چونكە ھەر ١٠٠كم دروستكردنی رێگا، پێویستی بە ٤٠٠ملیۆن دۆلار ھەیە، بۆیە پارەیەكی زۆریان پێویستە.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact