Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 15:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاووڵاتی چ جۆرە حكومەتێكی دەوێت
| KDP.info


 
 
شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
 
بەهۆی ململانێی حیزبەكان لە رابردوودا، كەلێنێك لەنێوان هاووڵاتی و حكوومەت دروستبوو و كەموزۆر ئێستاش ئەو كەلێنە ماوە، قەیرانی دارایی و گوشارەكانی بەغداش، هێندەی دیكە ئەو كەلێنەیان فراوانتر كرد، بۆیە كاركردن بۆ ئاشتكرنەوەی حكوومەت و هاووڵاتی، ئەركی حیزبەكانە، بە تایبەتی ئەوانەی لەمنزیكانە حكوومەت دروست دەكەن، بە جۆرێك بێت، تێڕوانینی خەڵك بۆ حكوومەت، متمانەدار بێت، واتە حكوومەت ببێتە جێی متمانەی هاووڵاتی، بەوەی حكوومەت بە هی خۆی بزانێت و لە بەرانبەردا حكوومەتیش وەك دامەزراوەیەكی خزمەتگوزاری، خزمەتكردنی خەڵك، ئەولەویەتی بێت و گوێیش بە ململانێی حیزبەكان نەدات، ئاخر ململانێی حیزبەكان لەناو حكوومەتدا، ئەگەر لەسەر بنەمای كاری زۆر و باش نەبوو، مەترسیدارە و كێشەی جدیش بۆ حكوومەت دروست دەكات.
 
كەمتر لە مانگێكی تر، حكوومەتی نوێ دروست دەبێت و لە ئێستاوەش گرنگە خەڵكی كوردستان چاوكراوە بن، لەوەی دیسان نەكەونە ناو بازنەی بەرژەوەندییە سیاسی و تایبەتییەكانی خەڵكانێكەوە، گوایە داكۆكی لە مافی هاووڵاتی دەكەن، وەك لە رابردوودا دەركەوت كە خودی هاووڵاتی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی بەكارهێندرا، ئاخر هێشتا كۆمەڵگەی كوردستان خاوەنی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە نییە، ئەوەی هەبووە و هەیە، جگە لە كۆمەڵێك كەسی بەرژەوەندچی و خۆپەرست لە چوارچێوەی چەندان گرووپی جیاوازەوە، هیچی دیكە نییە، ئەو عەقڵییەتەی ئۆپۆزسیۆنی ناڕاستەقینە خۆی پێ ناساند، ناتوانێت داوای مافی هاووڵاتی بكات و بگرە زیانی زۆریشی لە ماف و خواستەكانی هاووڵاتی داوە، بەوەی زۆرجار هاووڵاتی لە نائاگاییەوە كەوتووەتە ناو تۆڕی بەرژەوەندییەكانی ئەو گرووپانەی لە بەرگی ئۆپۆزسیۆنبووندا خۆیان نیشانداوە، بۆیە خواستی راستەقینەی هاووڵاتی بزركراوە و حكوومەتیش وایزانیوە ئۆپۆزسیۆنی ناڕاستەقینە وەبەرهێنانی تێدا دەكات، لەو حاڵەته‌دا ماف و خواستەكانی هاووڵاتی بە هەند وەرنەگیراون، چونكە پێیوابووە داوای حیزبی ركابەرن نەك هاووڵاتی، لەكاتێكدا هەموو ئەوانەی داوای مافی خۆیان دەكەن (داوایان كرد) مەرج نییە كەوتبنە داوی ئەو گرووپانەوە، بەڵام ئەو گرووپانە، توانیان دەنگە رەسەنەكان، ئەوانەی بە خۆڕسك داوای مافی خۆیان دەكەن، لەناو خۆیاندا بزر بكەن كە بەهۆیەوە مافی هاووڵاتی خورا و بۆ بەرژەوەندی سیاسیش بەكارهێندرا، واتە هاووڵاتی كاتێك كێشەی ئاو و كارەبای هەبووە و مووچەی نەهاتووە، گرووپەكانی ئۆپۆزسیۆنی ناڕاستەقینە، بۆ ئەوە كاریان نەكردووە تا حكوومەت لەژێر گوشاردا ئاو و كارەبا و مووچە بۆ خەڵكی دابینبكات، بەڵكوو كاریان بۆ ئەوە كردووە، ئەو داواكارییانە بۆ رووخاندنی حكوومەت بەكاربهێنن، لەكاتێكدا ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە هەرگیز بیر لە رووخاندنی حكوومەتی وڵاتەكەی ناكاتەوە، بە پێچەوانەوە هەوڵی خستنەڕووی ئاریشە و داواكارییەكانی خەڵكی دەدات بە مەبەستی چارەسەركردن، ئەوكات هاووڵاتی بەو كارەی ئۆپۆزسیۆن، ئۆپۆزسیۆنی لەلا خۆشەویست دەبێت و ئۆپۆزیسیۆنیش بە بەرنامە كار دەكات تا هاووڵاتی بەرەو لای خۆی كێشبكات، نەك وەك ئەوەی لە كوردستاندا داواكارییەكانی هاووڵاتی بۆ رووخاندنی حكوومەت بەكارهێندران.
 
هاونیشتمانیی كوردستان لە بنەڕەتدا دژی حكوومەت و ئەزموونەكەی نین، بەڵكوو بەهۆی گۆڕانی هەلومەرجەكان و گەشەكردنی كۆمەڵگە، داواكاری زۆر و جیاوازیش پەیدابوونە و ئەمەش سرووشتییە، بێشك رۆژ دوای ڕۆژیش، داواكاری خەڵك زۆرتر دەبن و بەردەوامیش گۆڕان تێیاندا ڕوودەدات، ئەگەر جاران هاووڵاتی داوای زیادكردنی كاتژمێرەكانی ئاو و كارەبای دەكرد، داوای قوتابخانەی ئاسایی و پاركی بچووكی دەكرد، ئێستا داوای قوتابخانەی پێشكەوتوو، ئاو و كارەبای بەردەوام و زانكۆی باش و سەوزكردنی شار دەكات، لە سەرووی هەموویانەوە داوای مافی خۆی لە داهاتی نیشتمانیش دەكات، هەر هیچ نەبێت، داوای كار و سەقامگیری ڕووحی دەكات، ئاخر هاووڵاتی كە كاری نەبێت و تیمێكیش هانی بدەن، ئەویش دژی ئەزموونەكە دەوەستێتەوە، لەپێناو ئەوەی بژی، وەك ئەوەی مرۆڤ مافی ژیانی هەیە، ئەویش دەیەوێ بژی، ئینجا بەهۆی تەكنەلۆژیا و سەردانی تاك بۆ دەرەوەی وڵات، خواستەكان زیاتر دەبن و جۆری ژیانیش دەگۆڕێن، كەوایە حكوومەت ئەركی قورسی لە ئەستۆدایە، بە تایبەتی قۆناغەكە گۆڕانكاری گەورەی بەخۆیەوە دیوە.
 
هەموو حیزبەكان بەرپرسیارن لە ئەدای حكوومەت و هیچ لایەكیش ناتوانێت خۆی لە واقیعەكە بشارێتەوە، ئاخر تۆ كە لە بەرگی ئۆپۆزسیۆنبووندا هەوڵ دەدەیت حكوومەت بڕووخێنیت و خەڵكی پەروەردە دەكەیت، ئاو و كارەبای زیاد بەكاربهێنن تا گوشار لەسەر حكوومەت دروست بێت و بەهۆیەوە خەڵك بڕژێنە سەر شەقام و جەنابیشت سواری شەپۆلی خەڵك بیت، ئەوە ئۆپۆزسیۆنبوون نییە، بەڵكوو مافیاییە، بۆیە جەنابیشت بەشداری لە هەر كەموكوڕییەكی حكوومەت، ئاخر هەموو ئەو گوشارانەی لەسەر حكوومەت دروستتكردوون، بۆ خۆت بووە نەك بەرژەوەندی هاووڵاتی، كەوایە هاووڵاتی لە قۆناغی ئێستا حكوومەتێكی دەوێت خزمەتی بكات و ئیدی بێزاربووە لە ململانێی حیزبەكان.
 
 
 



دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact