ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران، بۆ دوو مەبەست سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كە یەكەمیان پیرۆزباییكردنە و ئەوەی دیكەش گفتوگۆكردنە لەگەڵ سەركردایەتیی كورد لەباری كێشە ھەڵپەسێردراوەكانەوە.
د. ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شاندێكی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، بۆ دوو مەبەست سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكات، كە یەكەمیان پیرۆزباییكردنە لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێ و دووەمیش گفتوگۆ لەگەڵ سەركردایەتیی كورد دەكات لەبارەی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا".
سەبری گوتیشی، بڕیار لە سەردانەكە دراوە و تەنیا ماوە سەردانەكە بكەن بەم زووانە، چونكە كۆمەڵێك مەلەف ھەن پێویستە لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا چارەسەر بكرێن.
بڵند ئیبراھیم