هەولێر-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/6/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ثامر السبهان وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودیه بۆ كاروباری كه‌نداو كرد كه بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز السبهان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداریكردنی له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی به‌ڕێزیان ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كار و ئه‌ركی نوێیدا.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاتن و به‌شداری به‌ڕێزیان له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردندا كرد و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی دێرینی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی سعوودیه كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سعوودییه‌یان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و سعوودیه‌دا بێت، دووپات كرده‌وه.