Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 13:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەتوانن كوردستان بەهێزتر بكەن"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بە بڕوای چاودێران و حزب و لایەنەكان، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەتوانن ئەزموونی كوردستان بپارێزن و كوردستان بەرەو قۆناغێكی دیكە ببەن، ئەوەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندایە.

ڕۆژی 10ی ئەم مانگە لە ڕێوڕەسمێكی گەورە و شایستەدا نێچیرڤان بارزانی، سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە سەرۆكی هەرێم، دوێنێش (١١-٦-٢٠١٩) پەرلەمانی كوردستان مەسروور بارزانیی ناودێر كرد بۆ پێكهێنانی حكوومەت. ئەمڕۆش (١٢-٦-٢٠١٩) سەرۆكی هەرێم مەسروور بارزانیی ڕاسپارد بۆ ئەوەی لە ماوەی 30 ڕۆژدا كابینەی حكوومەتی هەرێم پێك بهێنێت.

عەبدولسەلام بەرواری، چاودێری سیاسی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاشكرا كرد: "سەرۆكایەتیی هەرێم پۆستێكە ئەرك و بەرپرسیارەتییەکانی بەپێی یاسای ژمارە 1ی  ساڵی 2005 دیاری كراون، ئەویش نوێنەرایەتیی هەرێم و ڕێكخستنی پەیوەندیی نێوان هەرسێ دەسەڵاتەكانە لەگەڵ بەغدا و دەرەوە. كەسێكی وەكو نێچیرڤان بارزانی كە ئەزموونێكی دوورودرێژی لە حوكمڕانیدا هەیە و بەپێی ئەو دەستكەوتە گەورانەی كە بەدەستی هێناون، بەتایبەتی پاش گەماڕۆی ساڵی 2017 و، ئەگەر تەماشای برووسكەی پیرۆزبایی و ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانە بكەین كە كراون، ئەوانە هەمووی نیشانەی ئەوەن كە نەك ئێمە، بەڵكو بەغدا و دەوروبەر و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش چاوەڕوانی زۆر شت لە نێچیرڤان بارزانی دەكەن، بۆیە لەو بڕوایەدام ئەگەر كەسێك هەبێت و بتوانێت پێگەی هەرێم بپارێزێت و بەهێزی بكات، ئەوە نێچیرڤان بارزانی باشترین كەسە بۆ ئەم قۆناغە".

لە لایەكی دیكەوە، موسلیح ڕەجەب، ئەندامی سەركردایەتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرۆكی هەرێم فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانە، دەتوانێت بەو ئەزموونەی كە هەیەتی ئەزموونی كوردستان بپارێزێت و كوردستان بەهێزتر بكات، چونكە ئەزموونێكی دورودرێژی هەیە، هەروەها مەسروور بارزانی كە بە ئەندازیاری ئارامی ناسراوە، ئەویش ئەزموونێكی دورودرێژی هەیە، جێگەی دەستی دیارە و كەسێكی بەتوانا و زیرەكە، لەسەر ئاستی عێراق، هەتا لەسەر ئاستی وڵاتانی دراوسێ و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەیوەندییەكی بەهێزی هەیە، هەردوو بەرێزان، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەتوانن ئەزموونی كوردستان بپارێزن و كوردستان بەرەو قۆناغێكی دیكە ببەن و بەهێزتری بکەن، ئەوەش لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندا دەبێت، خەڵك ئۆمێدی هەیە كە ڕەوشی كوردستان لە سایەی ئەو دوو كەسەدا بەرەو باشتر دەچێت و پەیوەندییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەهێز دەبن، باشترین نموونەش هاتنی ئەو سەركردە جیهانییانە بۆ هەرێم و ئامادەبوونیان لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێمدایە، ئەوە هەمووی نیشانەی ئەوەن كە كوردستان پێش دەكەوێت و كوردستان ڕۆژ بۆ ڕۆژ بەهێزتر دەبێت".

رابین شێروانی

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact