Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 04:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆنسووڵ و سەركردە باڵاكان بۆ KDP: پێویستە هەمووان پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی بكەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- كۆنسووڵی وڵاتان و سەركردە و كەسایەتییە دیارەكان، به‌  ڕێگای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن كە نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم دەستبەكار بووە و، سەرجەمیان پێیان وایە كەسایەتیی ئەو، دەتوانێ ببێتە هۆی چارەكردنی كێشەكان و لێكنزیككردنەوەی سەرجەم لایەنە كوردستانی و عێراقییەكان و كەمكردنەوە و نەهێشتنی گرژییەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستانیش.

محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای ئەوەی پێی وایە، كە وەك دەوڵەتانی دیكە كیانێكی سەربەخۆمان نییە، تا سەروەرییەكانمانی تێدا بپارێزرێت، بۆیە ئەو ئەركە لەسەر شانی سەرۆكی هەرێمدا دەبینێت، هەر بۆیەشە ئەو پێی وایە، كە دەبێت بە هەمووان پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی بكەن، تا كاری باشتر بكرێت و كاریگەریی زیاتری هەبێت.

ناوبراو دڵنیاشە، كە نێچیرڤان بارزانی لە داهاتووشدا و لەو پۆستە نوێیەیدا سەركەوتنی باش بە دەست دێنێت، وەكخۆی تیشكی خستە سەر، بە گەڕانەوە بۆ ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییانەی سەرۆكی هەرێم لە رابردوودا دروستی كردوون، كارە گرینگەكانی رابردووی، كە سەرۆكی حكوومەت بووە، نموونەی سەركەوتنی نێچیرڤان بارزانین لە چوار ساڵی داهاتوودا.

هاوكات جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاماژەی بەو رێككەوتنەیان كرد، لەگەڵ پارتیدا كردوویانە، كە دەبنە بەشێك لە حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، گوتیشی: "نێچیرڤان بارزانی دەبێتە سەرۆكی هەرێم و بەشێك لە دەسەڵاتی جێبەجێكار، ئومێدەوارین ئەو بەرنامەیەی لەسەری رێككەوتووین، وەك چاكسازیی سیاسی و یاسایی و دارایی و ئابووری و كارگێڕی و سەربازی، بە هەمووانەوە كاریان لەسەر بكەین".

مورتەزا عیبادی، كۆنسووڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، جەخت لەو ئەزموونە سەركەوتووەی نێچیرڤان بارزانی دەكاتەوە، كە لە چوارچێوەی كارە سیاسییەكانیدا هەیبووە، هاوكات كارییگەرییەكانیشی لە ماوەی سەرۆكوەزیرانیدا كە هەیبوون، ئاماژەی بە باشیی پەیوەندییە نێوخۆیی و دەرەكییەكانیش كرد، هەربۆیەشە چاوەڕێی ئایندەیەكی باش دەكات.

كۆنسووڵی ئێران ئەوەشی گوت، كە نێچیرڤان بارزانی لای كۆماری ئیسلامی كەسایەتییەكی ناسراو و دیارە، هاوكات پەیوەنییەكی باشی لەگەڵ ئەو وڵاتەش هەبووە، بۆیەشە بۆچوونی ناوبراو وایە، كە لەم خولەی بەرپرسیارێتییە نوێیەی، وەكو پێشتر دەتوانن لە رۆژانی ئایندەدا پەیوەندی و هاوكاریی زیاتر لە نێوان هەردوولادا هەبێت.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانیی عێراقی، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی كرد، سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێم، هیوایشی خواست كە لە ئەركە نوێیەكەیدا سەركەوتوو بێ، بە پێویستیشی زانی نێچیرڤان بارزانی هەوڵی چارەكردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بدات.

هەر پەیوەست بەو بابەتە، دەرباز كۆسرەت رەسووڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، باسی لە ئەكتیڤیی كاراكتەری نێچیرڤان بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی كوردستان كرد، كە لە چەند ساڵی رابردوودا وەك سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رۆڵی بینیوە، ئەو دڵنیاشە لەوەی كە ناوبراو دەتوانێ رۆڵی گرینگ لە ئاشتەوایی و تەبایی لە نێو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و هێزە سیاسییەكان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییە جیاجیاكانیش ببینێ.

دەرباز كۆسرەت جەختیشی لەوە كردەوە، كە نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمیش سەركەوتوو دەبێت و دەتوانێ ئەركەكانی جێبەجێ بكات، گوتیشی: "كاركردن لەگەڵ كاك نێچیرڤان زۆر خۆشە، بەو پێیەی رۆڵی تەواو دەداتە هاوەڵەكانی، پێنج ساڵی رابردووش كە پێكەوە كارمان كردووە و سەرباری ململانێی سەخت و قەیرانی دارایی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە، بەڵام بە پشتیوانی و میهرەبانیی كاك نێچیرڤان توانیمان ئەو دۆخە قورسانە تێپەڕێنین".

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، نووسەر و سیاسەتمەداری كورد، پێیوایە كە نێچیرڤان بارزانی ئەزموونێكی باشی لە ئیدارەداندا هەیە، بۆیەشە هیوای وایە چوار ساڵی داهاتووش لە پۆستی نوێیدا كاری باشتر ئەنجام بدات.

ئەو نووسەرە دیارەی كورد، ئاماژەی بە ناكۆكیی لایەنە كوردستانییەكان كرد، كە دەبێت نێچیرڤان بارزانی رۆڵی كاریگەری هەبێت لە رێكخستن و یەكبوونی هێزەكان، هەتا لە چوار ساڵی دابێت، كەشێكی ئارام و دیموكراتی بۆ هەرێمی كوردستان بێتە بوون.

محەمەد ئەمین جەختیش لە واقیعبینیی نێچیرڤان بارزانی دەكاتەوە، كە بەو پێیەی هەوڵ دەدا بە دیالۆگ كێشەكان چارە بكا، كەسێكیشە توانی رۆڵی هەبێت لەو شەڕ و ئاڵۆزییەی لە رابردوودا رووی دا، هەروەها توانی دۆخەكە تێپەڕێنێت و هەرێمی كوردستان ئاسایی بكاتەوە.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێم، بۆچوونی لەسەر كەسایەتیی نێچیرڤان بارزانی دەخاتە روو، كە بەو پێیەی ئەو پەیوەندییە دیبلۆماسییە بەهێزە دەولییانەی لە چەند ساڵی رابردوودا وەك سەرۆكی حكوومەت دروستی كردوون، پێیوایە لە سەرۆكایەتیكردنی هەرێمی كوردستاندا دەتوانێت ئەو پەیوەندیانە پتەوتر بكات. هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش بەرەو پێشتر ببات، دەشتوانێ ببێتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەو وەك وەزیری دارایی لەو كابینەیەدا بووە، كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتیی كردووە، جەختی لەوە كردەوە، كە نێچیرڤان بارزانی وەك هاوڕێ مامەڵەی لەگەڵ وەزیرەكانیدا دەكرد، دەستی هەموانی كردووەتەوە و سەرپشكیشی كردوون لە كارەكانیان، وەكخۆی ئاماژەی پێدا لە پێناو ئەوەدا بووە كە لە كارەكانیان سەركەوتوو بن، گوتیشی: "لە كوێدا كەموكوڕییەك هەبووبێ، بە زمانێكی نەرم و بە شێوازێكی جوان بۆی دیاری كردووین و چارەمان كردووە، بۆیە پێویستە هەمووان پاڵپشتی نێچیرڤان بارزانی بن".

دكتۆر ڤاڵا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمدا بە ئەرێنی ناو دەبات، بە نوێنەری سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانیش ناودێری دەكات، دەشڵێ، كە ناوبراو دەتوانێ هەماهەنگییەكی باشی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكاندا هەبێت، بە دەسەڵاتی فیدراڵیشەوە.

 

هۆزان سەمەد_خێڵان بەختیار




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact