Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 10:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاخەوان عەبدوڵڵا: نه‌گه‌ینه‌یه‌ك رێگای دیكە ده‌گرینە بەر.. داعش گەیشتووەتە ناو كەركووك
| KDP.info


كەركووك-KDP.info- ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك گوتی، مەترسییەكی زۆر گەورە لەسەر كەركووك ھەیە و ئێستا بە ھەوڵی پارێزگاری كەركووك، داعش خۆی خزاندووەتە ناو دامودەزگا حكوومییەكانەوە. دەشڵێ: "لە چەند رۆژی داھاتوودا كۆبوونەوەیەكی گرنگمان لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ بەغدا ھەیە و ئومێد دەكەین دوایین كۆبوونەوە بێت و بگەینە رێككەوتن، ئەگەر نا رەنگە رێگای دیكە بگرینە بەر".

شاخەوان عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كێشەكانی كەركووك دوو بەشن، بەشێكی ئەوەی كە داعش لە ناوچەكانی باشووری كەركووك و ناوچەكانی دیكە خۆی كۆكردووەتەوە و پێشتر لەبەر ھێزی پێشمەرگە و ھێزەكانی ئاسایش نەیاندەتوانی جموجۆڵ بكەن، بەڵام ئێستا نەك تەنھا لە دەوروبەری كەركووك ھەن، بگرە لەناو دامودەزگا حكوومییەكانی كەركووكیش داعش بوونیان ھەیە، كە بە ھەوڵی پارێزگاری كەركووك ئەو كارە كراوە، بۆیە مەترسییەكی گەورە لەسەر كەركووك ھەیە".

عەبدوڵڵا گوتیشی، جگە لە داعش، ھێزەكانی حەشدی شەعبی لەناو كەركووك دەستیان بە تاڵانكردن و دەستگرتن بەسەر ماڵوحاڵی كوردەكاندا كردووە.

دەشڵێ: "ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆكانمان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و دوایین كۆبوونەوە ٢١ی مانگی ڕابردوو ئەنجام درا و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتووشدا كۆبوونەوەیەكی دیكە لەسەر ئاستی باڵا ئەنجام بدرێت، بۆیە ئومێد دەكەین ئەم جارە دوایین كۆبوونەوە بێت و بگەینە ئەنجامێكی كۆتایی و دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە، ئەگەر نا رەنگە رێگای دیكە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە بگرینە بەر".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact