کەرکووک-KDP.info - به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کەرکووک ده‌ڵێ، ئێستا له کەرکووک حوكمڕانیی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن شاره‌كه به‌ڕێوه ده‌بات، داعش زۆر به فراوانی ده‌ستی بە جووڵه كردووه‌ته‌وه، داوای نیوه‌ی داهاتی كشتوكاڵ له جووتیاران ده‌كات، یان كشتوكاڵه‌كه‌یان ده‌سووتێنێت، ئیداره‌ی شاریش ته‌نیا خه‌ریكی به‌عه‌ره‌بكردنه.
سه‌ید حه‌سه‌ن شێخانی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی کەرکووکی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دۆخی ئێستای کەرکووک زۆر خراپه و تا دێت خراپتر ده‌بێت، داعش زۆر زیادی كردووه و داوای سه‌رانه له هاووڵاتییانی كورد ده‌كه‌ن، پێیان ڕاگه‌یاندوون نیوه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵیهكهتانمان ده‌وێت، ههرجووتیارێك پێیان نه‌دات به‌رهه‌می ساڵه‌كه‌ی بۆ ده‌سووتێنن".
ڕۆژانه به‌رپرسانی كورد له پۆلیس و فه‌رامانبه‌رانی كورد و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه، عه‌ره‌بی شیعه له شوێنیان داده‌نێن.
حه‌سه‌ن شێخانی ده‌ڵێ: "پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌ی له‌گه‌ڵین، ڕۆژانه فه‌رمانبه‌رانی كورد له ده‌زگاكانی حكوومه‌ت ده‌رده‌كه‌ن، یان له شوێنی خۆیان ده‌یانگۆڕن، به‌رپرسانی كوردی پۆلیسی شاره‌كه له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خه‌نه‌وه و كه‌سانی عه‌ره‌بی شیعه ده‌خه‌نه شوێنیان، به‌عه‌ره‌بكردنی شاره‌كه له دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداردایه، به به‌رنامه ته‌واوی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن".
هاوڵاتییانی كورد بێ‌ئومێد و بێده‌سه‌ڵات له شاره‌كه ڕۆژه‌كانیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن، تاكه داوای ئه‌وان ئه‌وه‌یه دۆخی شاره‌كه‌یان ئاسایی بكرێته‌وه، مڵك و ماڵیان داگیر نه‌كرێت و پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه‌یان."
شێخانی گوتیشی: "هاووڵاتییانی كورد له‌و ڕه‌وشه‌ی له شاره‌كه‌یاندا هه‌یه زۆر نیگه‌ران و بێ‌ئومێد بوون، ڕۆژانه زه‌وی و خانوو و مڵكی كورد داگیر ده‌كرێت، یان به ناوی ته‌جاوزه‌وه دووكان و خانووی كورد ده‌ڕووخێندرێت".
ناوبراو ده‌ڵێ: "داوا له سه‌ركردایه‌تیی كورد و به‌رپرسانی باڵای كورد له به‌غدا ده‌كه‌ین، بێنه سه‌رخه‌ت و به‌زوویی ئه‌و سیاسه‌تی ته‌عریبه ڕابگرن، دۆخی شاری کەرکووک ئاسایی بكه‌نه‌وه، چونكه ئێستا یاساكانی سه‌ددام حوسێن به‌سه‌ر كورددا جێبه‌جێ ده‌كرێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی هێناویانن بۆ کەرکووک و ده‌وروبه‌ری تێیاندا هەیه ته‌نانه‌ت جنسییه‌ی عێراقیی نییه، ته‌نیا سیاسه‌تێكه بۆ لێدان له پێگه‌ی كورد له کەرکووک، ده‌توانین بڵێین سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن به‌عه‌ره‌بكردنی ئه‌م شاره وه‌ك ئێستا نه‌بوو".
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌كات: "ده‌بێ ئێمه په‌نا بۆ ده‌ستوور به‌رینه‌وه و داوا بكرێت مادده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە ئەگەر پارێزگاری كورد بۆ کەرکووک دابندرێت، بێ ئه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه ئاسایی بكرێته‌وه، ده‌توانرێت ڕێگه له ته‌عریب و داگیركردنی سه‌روماڵی كورد بگیرێت و سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژییه‌كانی تیرۆریستانی داعش دابندرێت، شێخانی گوتی: "ده‌بێ دۆخی کەرکووک ئاساییی بكرێته‌وه و پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌واوی سه‌نگه‌ره‌كانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه، هێزێكی هاوبه‌ش بۆ شاره‌كه دروست بكرێت، ئه‌وكات پارێزگاری كورد بۆ شاره‌كه دابندرێت، ده‌توانێت كاره‌كانی خۆی بكات، ئه‌گینا پارێزگار به‌بێ ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێت".
عه‌زیز هه‌ورامی