سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران رایگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كراوە و هەوڵ دراوە لەم جەژنەدا زۆرترین گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.
بارزان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ جەژنی رەمەزان، دەستەی گەشتوگوزار لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی گەشتوگوزار كۆبووەوە، بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ گەشتیاران بكرێت و زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان بكەن".
محەمەد هەروەها دەڵێ: "بە هۆی باشبوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداوە، پێشبینی دەكەین رۆژانە گەشتیارێكی زۆر روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، هەروەها بەردەوام پەیوەندیمان لەگەڵ كۆمپانیا گەشتیارییەكان هەیە، ئەمەش بۆ ئەوەیە گرووپە گەشتیارییەكان گەشتیاری زیاتر بهێنن بۆ كوردستان".
ڕابین شێروانی