Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 01:12 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بینای پارێزگای هه‌ولێر تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ ده‌رووخێنرێت و ده‌كرێته‌ باخچه‌
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌پێی ماسته‌ی پلانی شار بینای پارێزگای هه‌ولێر تا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ نامێنن و ده‌كرێنه‌ باخچه‌ی كراوه‌.

تاهیر عه‌بدوڵڵا, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "چاوه‌ڕوانین پاره‌ی پێویست بۆ بینای تازه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ته‌رخان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌مان بگوازینه‌وه،‌ پرۆژه‌كه‌ش به‌هۆی بێپاره‌ییه‌وه‌ ڕاوه‌ستاوه،‌ هیوادارین بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت كه‌ چاوه‌ڕوانین بۆ ئه‌م ساڵ بڕیاری گرنگی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه‌ شه‌ش مانگی ده‌وێت بۆ ته‌واوبوونی."

جێگری پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: "دوای به‌جێهێشتنی بینای پارێزگا هه‌ریه‌كه‌ له‌ بینای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ش ده‌ڕووخێنرێت، كه‌ مه‌ودایه‌كی یه‌ك كیلۆمه‌ترییه‌ و ده‌كرێته‌ پاركێكی كراوه‌ و درێژكراوه‌ی پاركی شار."

تاهیر عه‌بدوڵڵا ئه‌وەیشی خسته ڕوو, ئه‌و پرۆژەیە سیمایه‌كی جوان ده‌دات به‌ شاری هه‌ولێر.

 

كارزان سه‌باح




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact