مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، بڕیارە سبەی (٢٧-٥-٢٠١٩) پارێزگاری نوێی مووسڵ و جێگرەکەی سوێندی یاسایی بخۆن و دەست بە کار بکەن و ھەرکاتێک دەستبەکار بوون، ئێمە داوای کۆمەڵێک پۆست دەکەین، کە مافی پارتین.
محیەدین مزووری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: "دوای ھەڵبژاردنی پارێزگاری مووسڵ و جێگری یەکەمی، کە کوردە، بڕیارە دووشەممە (٢٧-٥-٢٠١٩) دەستبەکار ببن و سوێندی یاسایی بخۆن و ئینجا دەست بە کارەکانیان بکەن و بزانین ئەوان چ بەرنامەیەکیان بۆ خزمەتکردنی خەڵکی مووسڵ دەبێت."
محیەدین مزووری گوتیشی: "ھەرکاتێک دەستبەکار بوون، داوای کۆمەڵێک پۆست دەکەین کە ئیستحقاقی ھەڵبژاردنی پارتین، وەکو بەڕێوەبەری پۆلیسی مووسڵ و کۆمەڵێک بەڕێوەبەرێکی دیکە، چونکە مافی ئێمەیە."
مزووری باسی لەوەش کرد: "رهنگه دوای دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێ لە دوای جەژنی ڕەمەزان لقی پارتی و١٠ لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان بگەڕێنەوە بۆ مووسڵ و دەست بە کارەکانی خۆیان بکەنەوە."
بڵند ئیبراھیم