Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 19:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی چل و سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵان
| KDP.info


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

یەکێک لە یادە پڕشکۆیەکانی مانگی ئایار، ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانە، شۆڕشێک لە بەردەوامیی خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان بوو دژی ستەم و داگیركاری.

شۆڕشی گوڵان، قۆناخێکی گرینگی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی کوردستانە و بە ڕوونی ئەو پەیامەی ڕاگەیاند کە بە پیلانگێڕی و ناپاکی و ئاگر و ئاسن ناتوانن دەنگی گەلی ئێمە کپ بکەن و ناچارمان بکەن دەست لە ئازادیخوازی و مافە ڕەواکانمان هەڵبگرین. ئەگەر لە قۆناغێكیشدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت، ئەوە گەلی ئێمە خۆی ناچەمێنێت و بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بەگژ داگیرکاریدا دەچێتەوە و تا وەدیهاتنی مافەڕەواکانی لە شۆڕش و بەرخوداندا دەبێت.

لە چل و سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو دەنێرم بۆ هەموو تێكۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەو نیشتیمانپەروەرانەی ژێردەستەییان ڕەت کردەوە و ماندوویەتی و ئاوارەییان هەڵبژارد و قوربانییان دا و لە کەمترین ماوەدا شۆڕشیان هەڵگیرساندەوە.

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و شەهید سەید عەبدوڵڵا یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كوردستان. سڵاو لە خۆڕاگری و ئازایەتیی پێشمەرگە كە بە خوێن و قوربانیدانی خۆیان سەرفیرازییان بۆ گەلەكەیان بەدی هێناوە.

لەو یادەدا ئەوە دووپات دەكەینەوە كە ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە و سەرباری بوونی پیلانگێڕی، بەڵام بە ئیرادەیەكی بەرزتر لە جاران تێدەكۆشی بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی و بەردەوامی لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان.

مەسعوود بارزانی

٢٥ـی ٥ـی ٢٠١٩




دوایین هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک بارزانی لە 30ـیەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

SATURDAY, 20 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ٣٠ ساڵەی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، پەیامێکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕێبوار کاکەیی: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 15:04:35

ھەولێر  _KDP.info_ بەڕێوەبەری ئاودێری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: کارکردن لە بەنداوی بەستۆڕە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی کاریگەری لەسەر دەڤەرەکە و شاری ھەولێر دەبێت، دەشڵێ: پڕۆژەی بەنداوی بەستۆڕە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی سنوورەکە لەبواری ئاو کە چەندین سوودی دەبێت.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact