هەولێر-KDP.info- ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی تاوانبارێکی ڕاگەیاند کە ئەمە دەقی ڕاگەیاندراوەکەیە:
دوای ڕووداوی تەقینەوەی تیرۆریستیی ماتۆرسکیلێک لە شاری مووسڵ، لە بەردەم کۆمەڵگای ڕ‌ۆشنبیرى (مجموعەالثقافیە) لە ڕێکەوتی 4/5/2019، له لایه‌ن سەرچاوەکانمانەوە زانیاریمان پێ گەیشت لەسەر تاوانباری ڕاکردوو کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه، تیمەکانى ئێمە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەر کرد و توانرا تاوانبار، ئەحمەد محەمەد مێهدی ساڵح دەستگیر بکرێت و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ددانى نا بە تاوانەکەیدا و ئێستا بەندە بە ماددەی (چوارەم/1) تیرۆر، لەسەر فەرمانى دادوەری لیکۆڵینەوەو به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى یاسایی، هه‌ماهه‌نگى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دادگاى پەیوەندیدار له حكوومه‌تى فیدڕاڵ بۆ ڕادەستکردنیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنى یاسایى.
خێڵان