Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 13:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەدنان كەركووكی: شەوانە كۆنتڕۆڵی ناوچەكە لە دەست داعشە
| KDP.info


 
كەركووك-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی لە كەركووك گوتی، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ جارێكی دیكە داعش ھێرشی كردووەتە سەر ھێزی عێراقی و سێ ئەفسەریان كوشتوون، لە ئێستاشدا داعش بە جۆرێك زیادی كردووە، كە شەوانە كۆنتڕۆڵی ناوچەكە لە دەست ئەواندایە.
 
عەدنان كەركووكی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك _ گەرمیانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە سنوری رەشاد و ریاز، داعش ھێرشی كردە سەر ھێزی پۆلیسی ئیتیحادی و سێ ئەفسەری كوشتوون، ئەمەش جاری یەكەم نییە و داعش بە جۆرێك زۆر بووە كە بەردەوام كردەوە ئەنجام دەدات، چونكە ھێزی عێراقی شەوانە كۆنتڕۆڵی ناوچەكەیان لە دەستدا نامێنێت و دەكەوێتە دەست داعشەوە، لەبەر ئەوەی ھێزی عێراقی زۆر لاوازن و شەوانە ناوێرن لەبارەگای خۆیان بچنە دەرەوە".
 
كەركووكی گوتیشی، ھێزی عێراقی لەجیاتی پاراستنی خەڵكی ناوچەكە، دێن پاڵپشتی لە عەرەبی ھاوردە دەكەن تا زەویی كوردەكان داگیر بكەن، بەڵام پێویستە بەپەلە ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا بگەنە رێككەوتن و ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و بە ھاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئەو ناوچانە بەڕێوە ببەن.
 
بڵند ئیبراھیم
 



دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 
سەرکردەیەکی ئاکەپە بۆ KDP باسی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ بەغدا و هەولێر دەکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 11:04:25

تورکیا-KDP.info- سەرکردەیەکی ئاکەپە ڕایگەیاند، ماوەی چەندێکە سەرۆک ئەردۆغان خەریکی سەردانێک بوو بۆ عێراق و سەردانیشیان بە گرنگییەوە دەبینم بۆ ھەرێمی کوردستان. 

 
دڵنیاین بڕیاری دیکەش لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:57

دھۆک-KDP.info- پسپۆرێکی ئابووری پێی وایە، بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەمکردنەوەی باج و داشکاندنی قەرزی حکوومەت لای ھاووڵاتیان سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی پەیداکردووە دەشڵێ، لە داھاتوودا بڕیاری دیکەش لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان دەدرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی: پشتیوانیی خۆمان بۆ گۆڤارەی (سڤۆرە) دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 10:04:23

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٢٦)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری سڤۆرە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و سەرجەم کارمەندان و ھونەرکاران لە گۆڤاری سڤۆرە کرد.

 
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 00:04:54

ھەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا، هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان لەسەر بنەمای دەستوور.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact