Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 18 JUL 2019 02:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى له‌ مامۆستایان ده‌كات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پیرۆزبایى ساڵیادى دامه‌زراندنى له‌ یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

(٥٧)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە سەرجەم مامۆستایانی کوردستان پیرۆز دەکەین، هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر بە مامۆستایان و داکۆکیکردن لەماف و خواستە ڕەواکانیان.

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە و لە هەموو قۆناغەکانی مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیدا ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری هەبووە، ئێستاش وەک پێشەنگی خەباتی مەدەنی و شارستانی لە کوردستان خاوەن پێگە و کاریگەریی دیار و بەرچاوە.

مامۆستایانی کوردستان هەمیشە بە گیانی لەخۆبردوویی  و بە ورەی به‌رزه‌وه‌ ئەرک و بەرپرسیاریه‌تیی خۆیان بەجێ گەیاندووە، بۆیە لە سەرکەوتنی هەر تاکێک و لە پێشکەوتنی کۆمەڵگاکەماندا هەمیشە پشکی شێریان بەر دەکەوێ و چاوەڕوانی بەشداریی کارایان لێده‌كه‌ین لە هەر پرۆگرامێکی چاكسازى و پێشخستنی بواری پەروەردە و خوێندندا.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە بە ڕێزەوە لە پێگە و بە بایەخەوە لە ڕۆڵ و کاریگەریی مامۆستایانی کوردستانی ڕوانیوە و پەرۆشی دابینکردنی ژیانێکی باشتر و گوزەرانێکی ئەوتۆیە بۆیان کە شایانی پێگەی پیشە پیرۆزەکەیان بێت، ستایش و پێزانینی زۆریشی هەیە بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌ گیانی خۆڕاگری و هەڵوێستی دڵسۆزانەیان لە قۆناغى نەخوازراوی شەڕی داعش و بڕینی بودجە و کێشە داراییە چاوەڕواننەکراوەکاندا، نه‌یاهێشت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندن په‌كى بكه‌وێت.

حکوومەتی هەرێم وەک هەمیشە پشتیوانی هەموو مافێکی ڕەوای مامۆستایانی کوردستانە و ستایشی ڕۆڵی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکات بۆ هەوڵ و تێکۆشانیان لەپێناو داکۆکیکردن لە ماف و داخوازیی مامۆستایان و هەموو پشتیوانییەکیان دەکات.

بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.

سڵاو لە گیانی بەرز و پاکی مامۆستا شەهیدەکانی ڕێگای ڕزگاری و ئه‌وانه‌ى ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی خوێندن و پەروەردەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان تەرخان کرد.

سڵاو لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
15/5/2019




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا كۆده‌بێته‌وه‌

WEDNESDAY, 17 JULY 2019 22:07:13

هەولێر-KDP.info- له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماتیۆ توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و شاندی یاوه‌ری، به‌ڕێز توله‌ر پیرۆزبایی دامه‌زراندنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم كرد.

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

WEDNESDAY, 17 JULY 2019 18:07:30

هەولێر-KDP.info-  به‌ توندی ئه‌و تاوانکارییه‌ ترسنۆکه‌ سه‌رکۆنه‌ ده‌که‌ین که‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کونسولخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه‌.

راگەیەندراوێک لە حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە

WEDNESDAY, 17 JULY 2019 18:07:48

هەولێر-KDP.info-  حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد، كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا گیانی له‌ده‌ستدا و رایگه‌یاند، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان.

په‌یامێك له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌

WEDNESDAY, 17 JULY 2019 18:07:00

هەولێر-KDP.info-  بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیبلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كونسولخانه‌ی توركیا و حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەێنن.

ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 17 JULY 2019 16:07:39

هه‌ولێر-KDP.info-  ئاسایشی هه‌ولێر له‌ باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ چێشتخانه‌یه‌كی هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP