Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 APR 2024 02:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"سەرکردایەتیی پارتی کاندیدانی پارتی بۆ کابینەی نوێ پەسەند دەکات"
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  بڕیارە پارتی لەم حەفتەیەدا کاندیدەکانی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکلا بکاتەوە و ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیش دەڵێ، دەیان کەس سیڤیان پێشکەش بە لیژنەی پەیوەندیدار کردووە و دوای یەکلاکردنەوەیان سەرکردایەتی پەسەندیان دەکات.

 

بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی و لەسەر بنەمای لێھاتوویی، پۆستەکانی پشکی پارتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا پڕ بکرێنەوە، پارتی لیژنەیەکی باڵای پێک ھێناوە و دەیەوێ لە ڕێگەی ئەو لیژنەیەوە بابەتی پۆستەکان بۆ کادیرانی پارتی یەکلا بکاتەوە. لەو بارەیەوە، عارف ڕۆشدی، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "دەمێکە لە ڕێگەی ئورگانەکانییەوە پارتی بانگەوازی بۆ ھەموو ئەندام و کادیرانی ناردووە، ئەوانەی دەیانەوێ بەشدار بن و پۆست وەربگرن لە کابینەی نوێدا سیڤییان لێ وەرگیراوە."

 

ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەیەکی باڵا لەنێو پارتیدا ھەڵاوێردی ناوەکان دەکات، چونکە پارتی حزبێکی گەورەیە و دەیان و سەدان کەس داواکارییان پێشکەش کردووە، ئەو لیژنەیە بڕیاری کۆتایی لەسەر سیڤیەکان دەدات."

 

عارف ڕۆشدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دوای یەکلاکردنەوەی ناوەکان، ھەر لە وەزیرەوە بگرە تا ڕاوێژکار و بەڕێوەبەر و بەرپرسی یەکە ئیدارییەکان، ئەو ناوانەی یەکلا دەبنەوە، لە لایەن ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتییەوە پەسەند دەکرێن."

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییە پارێزراو دەبێت

TUESDAY, 16 APRIL 2024 23:04:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. 

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شاخەوان رەئووف) دەکات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاخەوان رەئووف) دەکات.

 
ھیوامان وایە ئەم جەژنە سەرەتایەک بێت بۆ سەقامگیری ناوچە ئێزدی نشینەکان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:23

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان کۆنترین جەژنی ئێزدیانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون، راوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیانیش دەڵێ، خەڵک بە ئازادانە جەژنەکانیان دەگێڕن.

 

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 21:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە خوشك و برایانی ئێزیدی بەشەكی رەسەنی گەلی كوردستانن و هەموو بەیەكەوە لە خۆشی و سەركەوتن و ئازار و ناخۆشیدا هاوبەشن.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:37

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact