شنگال-KDP.info- به‌رپرسی لقی 17ی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، په‌كه‌كه له شنگال ڕێگره له ئیداره و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و دۆخی شنگالی ته‌واو ئاڵۆز كردووه.
قادر قاچاغ, بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "په‌كه‌كه ڕێگری له ئیداره‌ی شنگال ده‌كات, له ڕێكخراوی خێرخوازیی بارزانی نه‌مرەوە تا ڕێكخراوه‌كانی دیكه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كه‌كه‌دا ناتوانن خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن، چونکە پەکەکە ده‌ستیان له‌گه‌ڵ گرووپێكی حه‌شد تێكه‌ڵ كردووه، جاران له سنوونێ گرفتیان دروست ده‌كرد، ئیستا ته‌واو هاتوونه‌ته‌وه پێشه‌وه و له زۆر شوێنی دیكه به هاوكاریی حه‌شد خه‌ریكی تێكدانی دۆخی شاره‌كه‌ن".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیاری یه‌كه‌می ئه‌و دۆخه‌یه کە له شنگال ڕوو ده‌دات، چونكه خۆیان هاوكاریی په‌كه‌كه وه‌ك حه‌شد ده‌ده‌ن، به‌و هۆیه‌وه دۆخی شنگال ته‌واو ئاڵۆز بووه، په‌كه‌كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕێگرە له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال."
كارزان سه‌باح