هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نوێی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌رۆكی رێكخراوی داعشی راگه‌یاند.
شۆن رۆبه‌رتسن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا گوتی: "ئاگاداری بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییهكهین كه بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا به‌غدادی ده‌رده‌كه‌وێت، ئێمه له پشتیوانیكردنی هاوپه‌یمانانمان به‌رده‌وامین بۆ تێكشكاندنی داعش به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری".
رۆبه‌رتسن دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، شیكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ده‌كه‌ن و بۆ هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكای ده‌نێرن، بۆ ئه‌وه‌ی له راستی و درووستی ڤیدیۆكه بكۆڵنه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، گورزێكی ستراتیژی و ده‌روونی به‌هێزیان له تیرۆریستان وه‌شاندووه له عێراق و سووریا و گوتی: "ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترا خه‌لافه‌ت، رووخێنرا، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه كوژران و هه‌ندێكیشیان هه‌ڵاتوون"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونیده‌كاته‌وه "هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له گوشارخستنه‌سه‌ر پاشماوه‌كانی رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا و ته‌واوی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت تا به شێوه‌یه‌كی كۆتایی رێكخراوه‌كه و سه‌ركرده‌كانی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن "دامه‌زراوه‌ی فورقان"ی داعش بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه ڤیدیۆ پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنا.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گرته ڤیدیۆیی به‌غدادییه له دوای ته‌ممووزی 2014، كه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مووسڵ ده‌ركه‌وت و خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشی راگه‌یاند.