هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كورد له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان له به‌غدا به‌شداریی له كۆڕبه‌ندێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كەدا كردووه و له‌وێش دیداری گرنگ ئه‌نجام دراوه.
ڕێبوار بابه‌كه‌یی, سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ڕه‌وه‌ندی كورد و ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌ی لووتكه‌ی وڵاتانی دراوسێ كه له به‌غدا ئه‌نجام درا، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه قه‌واره‌یه‌كی ددانپێدانراوه، له‌و ڕوانگەیە‌وه وڵاتان ئاماده‌ن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی باشی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه و له ڕووی سیاسیشه‌وه وڵاتان ئاماده‌ن گفتوگۆی سیاسی و ئاڵوگۆڕی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كوردستان بکەن. له ئاستی سه‌ربازییشدا كوردستان به حوكمی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه و پێشمه‌رگه‌ش سومعه‌یه‌كی به‌هێزی لای جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه, به‌تایبه‌ت له شه‌ڕی دژی داعشدا وای كردووه كه جیهان به‌گرنگییه‌وه له كوردستان بنواڕێت، جیا له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان كه له ڕوانگه و هه‌ڵوێستی سه‌رۆك بارزانی سەرچاوە دەگرێت، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و ئاستی په‌یوه‌ندیی كوردستان و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش فراوان ده‌کات".
بابه‌كه‌یی گوتی: "شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان دوو ڕۆژه له به‌غدایه و به‌شداریی له لووتكه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتانی دراوسێی عێراقدا كردووه، كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره په‌رله‌مانی كوردستان له کۆڕبەندێکی هه‌رێمیی گرنگدا به ناونیشانی ''دیپلۆماسیی نوێنه‌رایه‌تی" بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی عێراق به‌شدار ده‌بێت و، به‌شداریی ئێمه ته‌شریفاتی و پرۆتۆكۆلی بوو، به‌ڵام له په‌راوێزی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا هه‌وڵمان دا دیداری گرنگ ڕێک بخەین، له‌و چوارچێوه‌یەشدا سه‌ركه‌وتوو بووین و توانیمان گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ شاندەکانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتان له به‌غدا پێک بێنین."
بابه‌كه‌یی ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌وه یه‌كه‌م جاره په‌رله‌مانی كوردستان وه‌زیفه‌یه‌كی خۆی پیاده ده‌كات و به‌شداری له كۆڕبه‌ندێكی وادا ده‌كات كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتان له‌وێ بوون و بایه‌خێكی په‌رله‌مانی و سیاسیی گرنگی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هەبوو، چونكه به‌پێی پرۆتۆكۆل ته‌نیا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتانی دراوسێ بۆیان هه‌بوو به‌شدار بن، به‌ڵام له‌وێ ئاماژه به به‌شداریی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان كرا."
بابه‌كه‌یی ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "له‌وێ لەگەڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئۆ‌رد‌ن و نوێنه‌رێك به ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و عێراق دیدارمان هەبوو، ئه‌مڕۆش دیدارێكمان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كوێت و چه‌ندین دیداری گرنگی دیکەشمان ده‌بێت، له كۆبوونه‌وه‌كانیشدا هیوامان خواست كه لێکگه‌یشتنەکان زیاتر بن."
کارزان سەباح هەورامی