Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 11:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاساییشی مرۆڤ وەك چەمكێكی سەرەكیی فەلسەفەی حوكمڕانی
| KDP.info


بەهادین جەلال

زۆربەی ئەو وڵاتانەی لە دەستپێكی گۆڕینی سیستەمی حوكمڕانیدان و هەوڵ دەدەن دیموكراسی بنیاد بنێن، بە شێوەیەك كە بۆ داكوتان و قایمكردنی ستوونەكانی ئەم قۆناغە، كە دەكرێت بە قۆناغی راگواستن ناو ببرێت، پێویستە بەر لە هەموو شتێك ئاوڕ لە دوو خاڵی سەرەكی بدرێتەوە، كە رەنگە ئەولەویەتی ئەو گۆڕانكارییە بن، (فەلسەفەی حوكمڕانی)و (رۆڵی حكوومەت لە ئەداكردنی ئەركی سەرشانی لە هەمبەر راییكردنی كاروباری خەڵك و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی سەرەتایی)، هاوكات دەبێ ئەو حكوومەتە مرۆڤ بكاتە تەوەری سەرەكی و بنەڕەتیی هەموو هەنگاوێكKكە بە ئاراستەی قایمكردنی پایەكانی حوكمڕانی و دابینكردنی خۆشگوزەرانی هەڵیاندێنیێت.

 

ئەگەر سەروەریی یاسا و بەدامەزراوەییكردنی جومگەكانی حوكمڕانی ئەولەویەتی بەردەوامبوونی هەر دەسەڵات و حكوومەتێك بێت، ئەوا جێبەجێكردنی یاساو سەربەخۆیی دادگاو فرەكولتووریی و فرەئایینی و پێكەوەژیان دەبنە پێداویستیی هەرەلەپێشی بەتینكردنی متمانە لای خەڵك و رێزگرتن لە یاسا، لەنێو هەموو میللەتاندا ئاساییشی مرۆڤ بنەمای سەرەكیی مامەڵەكردنی پرەنسیپەكانی دیموكراسی و ئازادی و لێبووردەییە، ئەم ئاساییشەی مرۆڤ پێوانە و نۆرمی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی و كۆمەڵگایە، زانای دەروونناس فرۆید پێی وایە، زۆر جار دابینكردنی ئاساییش بۆ كۆمەڵگە لە خودی كەرامەت و تەنانەت بوونی مرۆڤیش لەپێشترە، چونكە ناكرێ مەرجەكانی كەرامەت و شكۆمەندیی مرۆڤ بهێنرێنە دی بەدەر لە دابینكردنی ئاسایش، ئەمەش هاوكێشەیەكە دەچێتە خانەی مافەكانی مرۆڤەوە، لە ساڵی 1994دا بۆ یەكەم جار لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا چەمكی (ئاساییشی مرۆڤ) لەلایەن مەحبوب حەق، وەزیری پێشووی دارایی پاكستانەوە بەكار هات، مەبەستی ئەم بەكارهێنانەش كە پشتگیرییەكی تەواوی لەلایەن ئەندامانی ئەم رێكخراوەوە بەدەست هێنا، ئەوە بوو كە تاكەكانی كۆمەڵگا پێویستە هەست بە ئارامی و ئاسوودەیی و ئاساییش و پاراستنی كەرامەت و شكۆ بكەن.

 

لەم روانگەیەوە ئەگەر هەرێمی كوردستانیش بە نموونە بێنینەوە، ئەوا دەكرێ بە شانازییەوە بڵێین و بۆ دۆست و دوژمنانیش بیسەلمێنین كە ئاسایش لە هەرێمەكەماندا هەمیشە سەقامگیر بووە، پێشتر و بە تایبەتیش لە ساڵی 2014 و ئەو ماوەیەی كە داعش سێیەكی خاكی عێراقی داگیر كرد، هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش بەوپەڕی بەرخودان و فیداكارییەوە بەرگرییان لە ئاسایشی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمیش كرد و بە سەدانیان شەهید و بریندار بوون، دامەزراوە و دەزگاكانی ئاساییشی كوردستانیش بە دەیان پیلانی تیرۆریستانیان پووچەڵ كردەوە، لەو سۆنگەیەوە دەتوانین بڵێین كە چەمكی ئاساییشی مرۆڤ تەنیا بریتی نییە لە ئاساییشی نیشتمانیی تایبەت بە هەر دەوڵەتێك یان قەوارەیەكی سیاسییەوە، بەڵكوو رەگوڕیشەی ئەم ئاساییشە بۆ ناخی كۆمەڵگا شۆڕ دەبێتەوە، واتا پاراستنی كەرامەت و ناسنامەو پرەنسیپەكانی مۆراڵ و بەها كۆمەڵایەتییە باڵاكانی ئەو كۆمەڵگایە، زۆر سیستەمی سیاسی بە ناوی بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام سادەترین سیما و بەهای مرۆڤیان  زیندەبەچاڵ كرد، بۆ نموونە زۆر لە رژێمەكانی سۆسیالیستی لە ئەورووپای رۆژهەڵات زیاتر خۆیان بە ئاساییشی رژێمەكانیانەوە خەریك كرد، تەنانەت لە وڵاتانی كاپیتالیزمیشدا ئەم رژێمانە گرنگییان بە ئاساییشی ناوخۆ و دەرەوەی خۆیان دەدا، بە تایبەتیش رۆچوونە نێو ململانێی ئایدیۆلۆجی و كێبڕكێی خۆپڕچەككردن.

 

خودی مرۆڤ ئامانج و ئامرازی بەدیهێنانی هەموو سەركەوتن و شكستێكە لەنێو هەموو گەلاندا، كە راستەوخۆ رەنگدانەوەی لە پایەكانی حوكمڕانی ئەو وڵاتانەدا بەدەردەكەوێت، لەبەر ئەوە دەبینین زۆر لەو وڵاتانەی كە لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانكاریی سیاسییان تێدا هاتە ئاراوە، پابەندی ئاساییشی گەلەكانیان بوون بە واتا نەریتی (تەقلیدی)ـیەكەی، بۆیە تا كۆتایی بەردەوام نەبوون، هۆكاری ئەمەش روونە، بەر لە هەموو شتێك خۆخەریككردن بە بەرژەوەندیی ئیداری و دەستكەوتی تایبەت، ئەوەی لە میسر و توونس رووی دا، نزیكترین نموونە بوو، كە كاردانەوە و پەرچەكرداری ئەو پەراوێزخستنە بوو كە مرۆڤ لەو وڵاتانە هەستی بە یەكسانی و ئاساییش نەدەكرد، مەبەست (ئاساییشی مرۆڤ)ـە، دیارە دەستێوەردانی دەرەكییش لە ئاساییشی هەر وڵاتێك رۆڵێكی نەرێنیی هەیە لە رووی تێكدانی ئاسایش بە گشتی و ئاساییشی مرۆڤ بە تایبەتی (لیبیا و سووریا)ش وەك نموونە، كە چۆن رووبەڕووی شەڕی ناوخۆ و ململانێی دەوڵەتانی زلهێز بوونەوە و بە هەزارانیان لێ كوژرا و ملیۆنانیان لێ ئاوارە و پەناهەندە بوون و بووە هۆی كاولكاری و تێكچوونی شیرازە و ژێرخانی ئابووری و كۆمەڵایەتی.

 

زۆربەی ئەو وڵاتانەی كە گرنگیی بە ئاسایشی مرۆڤ دەدەن، گەیشتوونەتە قۆناغێكی پێشكەوتووی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی، كە تێیدا یاسا سەروەرەو ماف و ئەركی هاووڵاتی دیاریكراوە، ئەمە وێڕای پێشكەوتنی بوارەكانی دیكەی داهێنان و پەروەردە و رۆشنبیری، پەیوەندیی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و سیستەمی حوكمڕانیی هەر وڵاتێك دەوەستێتە سەر ئاستی دابینكردنی ئاساییشی مرۆڤ و سەرجەم ماف و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی پاراستنی سەرو ماڵ و دەستەبەركردنی مافی خوێندن و یەكسانیبوون و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و چەسپاندنی گیانی هاووڵاتیبوون و ئینتیما و لێبووردەیی و فرەیی، كە ئەمە خۆشبەختانە تا رادەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستاندا دەبیندرێت، ئەگەر هێشتا كەموكوڕییش هەبێت، بۆیە دێینەوە سەر تێگەیشتن لە چەمكی ئاساییشی مرۆڤ كە رەهەندێكی فراوانی هەیە، گوێ نادات بە شوێن و زمان و نەتەوە و ناوچەی جوگرافی و ناسنامە و كولتوور، كەواتە ئاساییشی مرۆڤ چەمكێكی جیهانییە بەقەد ئەوەی كە نێوخۆیی یان نیشتمانی یاخود ئیقلیمی بێت، كە پاراستنی ئەو ئاساییشە رەنگدانەوەی رووی گەشی هەر وڵاتێكە، كە ئەم چەمكە دەخاتە پێشەوەی هەموو دەستكەوت و بەرژەوەندییەكی دیكەی بەردەوامبوونی حوكمڕانی.

 

             

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact