Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2019 19:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کرمانج عەبدوڵڵا: ھەڕەشەی داعش بۆ سەر قەراج زیادی کردووە
| KDP.info


مەخموور -KDP.info- لە سنووری قەزای مەخموور تا دێت ھەڕەشەی داعش زیاتر دەبێت و بەرپرسی لقی پارتیش لە مەخموور پێی وایە، ھێزەکانی عێراق نەیانتوانی ڕەوشی ئەمنی کۆنتڕۆڵ بکەن و دەشڵێ، تەنیا لە ڕۆژانی ڕابردوودا چواردە گوندی سنووری ناحیەی باقرتی، سەر بە مەخموور چۆڵ کراون.

کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی مەخموورى پارتی دەڵێت: "لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، دووبارە داعش گەڕاوەتەوە سنووری مەخموور، ئێستا ئەو سێ ناحیەی لەژێر دەستی پێشمەرگەدایە گوێڕ، دیبەگە، مەلا قەرە، ھەمووی پێشمەرگەی تێدایە و داعش ناتوانێت بگەڕێتەوە، بەڵام لە چیای قەرەچۆغ بە دیوی مەخموورەوە  زۆر زیادیشی کردووە."

بەرپرسی لقی مەخموورى پارتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونی کردەوە: "یەکێک لەو ناوچانەی جووڵەی داعش تێیدا زیاد کردووە، سنووری ناحیەی باقرتە (قەراج) بەھۆی ھاتوچۆ و ھەڕەشەی بەردەوامی چەکدارانی داعشەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووانی ئەو سنوورە پەیدا بووە."

کرمانج عەبدوڵڵا دەشڵێت: "ڕۆژانی ڕابردوو بەھۆی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشەوە خەڵکی چواردە گوندی سنووری باقرت شوێنەکانیان چۆڵ کردووە، بەڵام بڵێم ھەموو بەیەکجاری چۆڵ کرابێت، نا خەڵکی تێدا ماوە، بەڵام بەشێکی زۆریان گوندەکانیان بەجێ ھێشتووە، زۆرینەی ئەو گوندانەش کوردنشینن."

کرمانج عەبدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەڕەشەی داعش بۆ سەر مەخموور لە پێشتر زیاترە، لەبەر ئەوەش، مەترسیی زیاتری بۆ سەر ناوچەکە بەدی هێناوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین جار داعش ھێرشی کردووەتە سەر ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، بەداخەوە ھێزەکانی عێراق بە سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵ و حەشدەوە نەیانتوانیوە ڕەوشی ئەمنی کۆنتڕۆڵ بکەن، ئەوەیش بووەتە ھۆی گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکە."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى و مایك پێنس دۆخى كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

THURSDAY, 25 APRIL 2019 23:04:56
هەولێر-KDP.info- به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كانى ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و پرۆسه‌ى سیاسییان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد.
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخى كوردستان و ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن

THURSDAY, 25 APRIL 2019 21:04:50
 
هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، ڕه‌وشی ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكاى تاوتوێ كرد. 
جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازیی لە شاندێكی ڕێكخراوی خێرخوازیی مەسیحیی ئەمەریکی کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2019 19:04:13

هەولێر-KDP.info-  پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ، پێنچشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە نووسینگەی تایبەتیی خۆی پێشوازیی لە شاندێكی ڕێكخراوی خێرخوازیی مەسیحیی ئەمەریکی (S.R.I)، بە سەرۆكایەتیی مایكل پۆپ ستار و شاندی یاوەری كرد.  

 
فوئاد حوسێن بە سەرۆكی خولی داهاتووی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەڵبژێردرا

THURSDAY, 25 APRIL 2019 17:04:20

هەولێر-KDP.info- هەردوو ئەنجومەنی پارێزگارانی بانكی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری، د. فوئاد حوسێنیان بە سەرۆكی خولی داهاتوو هەڵبژارد.

 
ئەنەکەسە: پشتیوانی لە دەستپێشخەریی فەرەنسا دەکەین

THURSDAY, 25 APRIL 2019 17:04:33

دهۆک-KDP.info-  ئەندامی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەموو هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکەن کە بۆ بەرژەوەندیی کورد بیت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP