Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 22 JUL 2019 13:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پەروین نووری: زیاتر لە ٣٠٠ گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی کورد لە عێراق ھەیە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ئاشکرای کرد، سەدان گۆڕی بەکۆمەڵی قوربانیانی کورد لە ناوچەکانی عێراق ھەیە و دەڵێ، بەپێی ڕووپێوێکی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ٣٠٠ ناوچەی گۆڕی بەکۆمەڵ ھەن، کە زیاتر لەو ژمارەیە گۆڕی تێدایە.

پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گۆڕە بەکۆمەڵەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ئەو ڕووپێوەی لە عێراقدا کراوە سەرووی ٣٠٠ شوێن ھەن کە گۆڕی بەکۆمەڵیان تێدایە و زۆربەی گۆڕەکانیش ھی قوربانیانی کوردن، ھەر لە ئەنفالی بارزانییەکانەوە بگرە تا گەرمیان و جافایەتی و تۆپزاوە، ئەو ٣٠٠ ناوچەی گۆڕی بەکۆمەڵ بەشێکیان کاریان تێدا کراوە، بەشێکی زۆریشیان ھێشتا ماون و کاریان لەسەر نەکراوە."

بەڕێوەبەری پێشووی گۆڕە بەکۆمەڵەکان دەشڵێت: "ھەر ناوچەیەک لەوانەیە زیاتر لە گۆڕێکی تێدا بێت، چونکە ناوچە ھەیە ١٠ گۆڕی بەکۆمەڵی تێدایە، دەشتی بۆسەیە و نوگرە سەلما پڕن لە گۆڕی قوربانیانی کورد، چونکە تا ئێستا ٢٦٠٠ ڕۆفات گەڕێندراونەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەوەش دڵۆپێکە لە دەریایەک."

نووری گوتیشی: "لە ساڵی ٢٠١٣ بە دوو تیم سەردانی ناوچەکانی عێراقمان کرد و بۆمان دەرکەوت شوێن ھەیە چەندین گۆڕی بەکۆمەڵی تێدایە، پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت و ئەرکی ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و فیدڕاڵە کار بۆ ئاشکراکردن و ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی قوربانیانی جینۆسایدی کورد بکەن."

پەروین نووری ڕوونی کردەوە: "بەپێی ئەو گۆڕانەی ھەڵدراونەتەوە و ڕۆفاتەکانی لە ساڵانی ڕابردوو گەڕێندراونەتەوە بۆ کوردستان بەشێکیان پێشتر گوللەباران کراون، ئینجا وەژێر خاک نراون، لەبەر ئەوەی قەوانەی زۆر لە دەوروبەری گۆڕەکان مابوون، لاشەی شەھیدەکان شوێنی پێکانیان پێوە دیار بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆفات ھەبوون جێگەی ئەشکەنجەدانی پێوە بوو و لەژێر ئەشکەنجەدا شەھید کرابوون، بەشێکی دیکەی قوربانیان دەست و چاویان بەسترابوو، لەوانەیە ھەر بە پشدێنی خۆیانەوە شەھیدکرابن، ھەشە زیندە بەچاڵ کراون، ھەمووی تێدایە ئیدی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس بە زۆر شێوەی دڕندانە کوردی لەنێو بردووە."

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەرید زامدار دەكات

MONDAY, 22 JULY 2019 13:07:51

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەر و ڕۆشنبیر، كاك (فەرید زامدار)م پێ گەیشت.

حكوومەتی هەرێم 700 یەكەی نیشتەجێبوون دابەش دەكات

MONDAY, 22 JULY 2019 12:07:14

هەولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 700 یەكەی نیشتەجێوون دابین كراوە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكەكانی نیشتەجێبوونیش، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

 
سەرۆكایەتیی شارەوانی: ناوچه‌ی پیشەسازیی باكوور و باشووری ھەولێر دەگوازرێنەوە

MONDAY, 22 JULY 2019 12:07:55

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ھەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و پیشەسازیی باشوور لە نێو سەنتەری شاری ھەولێر بگوازرێنەوە، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێریش دەڵێ: "ئێمە لای خۆمانەوە بڕیاری گواستنەوەی پیشەسازییەكانمان دەكردووە و چاوەڕێی رێكارەكانین لەلایەن پارێزگای ھەولێر و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە".

 
موبارەك: تەعریبكردن جگە لە دەرەوەی كەركووك لە سەنتەریش بە چڕی دەستی پێكردووە

MONDAY, 22 JULY 2019 11:07:43

كەركووك -KDP.info- بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك گوتی، پڕۆسەی تەعریب لە شاری كەركووك بەردەوامە و لە ئێستادا جگە لە دەوروبەر، پڕۆسەكە لەناو شاری كەركووك بە شێوەیەكی چڕ دەستی پێكردووە، هەروەها توركمانیش لە تەلەعفەرەوە توركمانەكان بۆ ناحیەی تازە لە سنووری كەركووك دەگوازنەوە.

 
كۆنسووڵی فەخریی سریلانكا: پێشكەوتن و ئارامیی كوردستان مایەی خۆشحاڵی كۆنسووڵە فەخرییەكان بوو

MONDAY, 22 JULY 2019 10:07:51

هەولێر-KDP.info- بۆ یەكەمجار 20ی ئەم مانگە هەولێری پایتەخت میوانداریی كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی كارگێڕیی یەكێتیی عەرەبیی كۆنسووڵە فەخرییەكانی كرد، كۆنسووڵی فەخریی سریلانكا و جێگری سەرۆكی یەكێتیی عەرەبیی كۆنسووڵە فەخرییەكانیش دەڵێ، كۆنسووڵە فەخرییەكانی ئەنجوومەنی كارگێڕیی یەكێتیی عەرەبی، زۆر سەرسام بوون بە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و لە داهاتوودا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كوردستان بەهێزتر دەكەن.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP