Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 22 JUL 2019 13:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سه‌رۆكى شاره‌وانیی پاریس: پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌ هاوكاریکردنی كوردستان
| KDP.info


هه‌ولێر -KDP.info- سه‌رۆكى شاره‌وانیى پاریس دواى ئه‌وه‌ى حه‌فته‌ى ڕابردو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و گه‌ڕایه‌وه‌ پاریس، ده‌ڵێت، له‌ كوردستان پێشمه‌رگه‌ به‌ قاره‌مانیه‌تیی خۆى دژى داعش وه‌ستایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ پاراستنى خاكى خۆیان نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ پاراستنى ئەورووپاش بوو، بۆیه‌ شایانى ددانپێدانانن و پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌ هاكاریكردنى كوردستان.

خاتوو ئان هیدالگو، سه‌رۆكى شاره‌وانیى پاریس، كه‌ حه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان كرد، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمەڵایه‌تیى فه‌یسبووك ڕایگه‌یاندووه‌: "دوو ڕۆژ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌مه‌وێت ئاگادارتان بكه‌مه‌وه‌ له‌ پێویستییه‌كى شاراوه‌، به‌ڵام گرنگ له‌ كارى پاریس، ئه‌ویش ئه‌و هاوكارییانه‌ى شاره‌كه‌مانه‌ کە پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان كراوه‌ له‌ نزیك ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و پشت ده‌به‌ستێت به‌ ڕازیبوونێكى ساده،‌ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستى بمانه‌وێت چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كۆچ بكه‌ین له‌ پاریس و فه‌ره‌نسا و ته‌واوى ئه‌ورووپا ئه‌ركه‌ له‌ سه‌رمان بجووڵێینه‌وه‌ له‌سه‌ر خاكى خۆمان و به‌ره‌و ڕووى سه‌رچاوه‌كه‌ بچین، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بوو له‌ سالى 2014 بڕیارم دا بۆ‌ دابینكردنى بڕى 1.3 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕێكخراوه‌ ناحكوومییه‌كان و هاوكاریى ئاواره‌ و په‌نابه‌ره‌كان له‌ عیراق و سووریا و، ئه‌و هاوكارییه‌ ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ لەدەست‌ تیرۆریستانى داعش ڕایان كردووه‌ بۆ ئەوەی له‌ نزیكترین شوێنى نیشته‌جێبوونى خۆیان سوودی لێ وەربگرن، ئه‌و كارانه‌ش پاڵپشتیى دیموكراسیى ناوخۆ دەکات و ورده‌ ورده‌ له‌ ناوچه‌كەدا ئارامی بەدی دێت."

سه‌رۆكى شاره‌وانیی پاریس ڕایشیگه‌یاندووه‌: "ئه‌وه‌ ڕه‌وشێكى تایبه‌ته‌ له‌ كوردستان هه‌یه‌ و جیاوازیى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتدارى خۆیه‌تى له‌ باكوورى عێراق و به‌ قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه‌ دژى تیرۆرستانى داعش وه‌ستانه‌وه‌ و سنوورى خۆیان به ڕووى ئاواره‌كاندا كرده‌وه،‌ به‌تایبه‌ت بۆ مه‌سیحى و ئیزدییه‌كان، قاره‌مانیه‌تیى كورد له‌ دژى داعش و مرۆڤایه‌تى ئه‌وان له‌ به‌رامبه‌ر ئاواره‌كاندا نموونه‌یه‌ و، ئه‌م كاره‌ ته‌نیا بۆ پاراستنى خاكى خۆیان نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌ورووپاشیان پاراست، بۆیه‌ شایا‌نى ددانپێدانانن."

خاتوو ئان هیدالگو، ئه‌وه‌شى باس كردووه‌ کە ‌سالى 2015 بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ردانى هه‌ولێرى كردووه‌و، ئه‌وكات تیرۆریستانى داعش له‌ ده‌رگاى شار نزیك بوون و شارى مووسڵیان داگیر كردبوو، له‌و كاتەدا‌ پاریس بڕى 550 هه‌زار یۆرۆى بۆ ده‌یان پرۆژه‌ى ناوخۆ دابین كرد، له‌وانه‌ ئاوه‌دانكردنى كه‌مپى ئاواره‌كان و، فێركردنى مندالان و، دروستكردنى تۆڕى ئاوه‌ڕۆى ته‌ندروست، ئه‌و هاوكارییه‌ى پاریس بۆ هه‌زاران ئاواره كردى، بووه‌ مایه‌ى مانه‌وه‌یان له‌ كوردستان له‌ژێر سێبه‌رى ژیانێكى به‌خته‌وه‌ردا، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌ هاوكاریكردنى كوردستان، چونكه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ چه‌ند ساڵێك ده‌خایه‌نێت، تاوه‌كو ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانى خۆیان، ئه‌وه‌ش ده‌رگاى كێبەركێیه‌كى نوێ بۆ كورد ده‌كاته‌وه،‌ بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت پاریس هاواریان بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م ڕه‌وشە."

سه‌رۆكى شاره‌وانیى پاریش ده‌شڵێت: "هه‌ماهه‌نگییه‌كانى نێوان پاریس و كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ خۆى له ‌بوارى نوێ ده‌بینێته‌وه،‌ وه‌ك پاراستنى كه‌له‌پوور و پێشخستنى، ده‌شتوانین پشت ببه‌ستین به‌ په‌یمانگاى باڵاى كوردى له‌ پاریس و، له‌ بواره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى دیكه‌دا، وەک پلاندانانى گواستنه‌وه‌ى سه‌رده‌میانه‌، هه‌ولێر تووشى هه‌مان كێبەركێ ده‌بێته‌وه،‌ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى وڵاتانى ترى جیهان تووشى ده‌بن، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت كار له‌گه‌ڵ پاریس بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ره‌تایه‌كى باش."

 

نه‌شوان به‌رزنجى

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەرید زامدار دەكات

MONDAY, 22 JULY 2019 13:07:51

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو فەرید زامدار

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و نووسەر و ڕۆشنبیر، كاك (فەرید زامدار)م پێ گەیشت.

حكوومەتی هەرێم 700 یەكەی نیشتەجێبوون دابەش دەكات

MONDAY, 22 JULY 2019 12:07:14

هەولێر-KDP.info- بریكاری وەزارەتی ئاودانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ 700 یەكەی نیشتەجێوون دابین كراوە، دوای تەواوبوونی خزمەتگوزارییەكانی یەكەكەكانی نیشتەجێبوونیش، بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن.

 
سەرۆكایەتیی شارەوانی: ناوچه‌ی پیشەسازیی باكوور و باشووری ھەولێر دەگوازرێنەوە

MONDAY, 22 JULY 2019 12:07:55

هەولێر-KDP.info- بڕیارە ھەردوو ناوچەی پیشەسازیی باكوور و پیشەسازیی باشوور لە نێو سەنتەری شاری ھەولێر بگوازرێنەوە، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێریش دەڵێ: "ئێمە لای خۆمانەوە بڕیاری گواستنەوەی پیشەسازییەكانمان دەكردووە و چاوەڕێی رێكارەكانین لەلایەن پارێزگای ھەولێر و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە".

 
موبارەك: تەعریبكردن جگە لە دەرەوەی كەركووك لە سەنتەریش بە چڕی دەستی پێكردووە

MONDAY, 22 JULY 2019 11:07:43

كەركووك -KDP.info- بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركووك گوتی، پڕۆسەی تەعریب لە شاری كەركووك بەردەوامە و لە ئێستادا جگە لە دەوروبەر، پڕۆسەكە لەناو شاری كەركووك بە شێوەیەكی چڕ دەستی پێكردووە، هەروەها توركمانیش لە تەلەعفەرەوە توركمانەكان بۆ ناحیەی تازە لە سنووری كەركووك دەگوازنەوە.

 
كۆنسووڵی فەخریی سریلانكا: پێشكەوتن و ئارامیی كوردستان مایەی خۆشحاڵی كۆنسووڵە فەخرییەكان بوو

MONDAY, 22 JULY 2019 10:07:51

هەولێر-KDP.info- بۆ یەكەمجار 20ی ئەم مانگە هەولێری پایتەخت میوانداریی كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی كارگێڕیی یەكێتیی عەرەبیی كۆنسووڵە فەخرییەكانی كرد، كۆنسووڵی فەخریی سریلانكا و جێگری سەرۆكی یەكێتیی عەرەبیی كۆنسووڵە فەخرییەكانیش دەڵێ، كۆنسووڵە فەخرییەكانی ئەنجوومەنی كارگێڕیی یەكێتیی عەرەبی، زۆر سەرسام بوون بە پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و لە داهاتوودا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كوردستان بەهێزتر دەكەن.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP