Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 15:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حوسێن حەمەد: 17 بۆ 20 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان دەدرێت
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان لە پێدانی كارەبای نیشتیمانی لە 17 كاتژمێرەوە بـۆ 20 كاتژمێر لە شەو و ڕۆژێكدا. دەشڵێ، بەم زووانە كار بە پێوەری زیرەك دەكرێـت.
 
حوسێن حەمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كارەبای بەرهەمهاتووی سەرجەم وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای پارێزگاكانی هەرێم دەچێتە تۆڕی نیشتیمانیی كارەبای هەرێمەوە، كە بریتییە لە هێڵی 132 كەیڤی، هەر پارێزگایەكیش بەشەكارەبای خۆی لەم هێڵەوە وەردەگرێـت، بەپێی ئەو ڕێژەیەی دیاری كراوە بە گوێرەی وەرزەكانی ساڵ، لە وەرزی بەهار ڕێژەی پارێزگای هەولێر 41.5%ی پێ دەدرێـت، كە بەشەكارەبای پارێزگاكە بەپێی خشتە دابەش دەكرێـت بەسەر هاونیشتیمانیاندا، لە ئێستاشدا 17 بۆ 20 كاتژمێر لە شەو و ڕۆژێكدا كارەبا دەدرێـت بە هاووڵاتیان، جگە لەو شوێنانەی كێشەی ته‌كنیكى لە تۆڕە كارەباییەكانیاندا هەیە، كە ناتواندرێـت وەك پێویست كارەبایان پێ بدرێـت".
 
حەمەد گوتیشی: "پڕۆژە گەورەكانی وەكو پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێـر، فڕۆكەخانە و نەخۆشخانە گەورەكان، كارەبای 24كاتژمێرییان بۆ دابین كراوە، بۆ جێگاكانی دیكەش وەك فەرمانگە و دامودەزگا حكوومییەكان و ناوچە پیشەسازییەكان، هەوڵ دەدرێـت بە گوێـرەی پێـویستی و كاتی شوێنەكان كارەبایان پێ بدرێـت، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین سوود لەو كارەبایە وەرگرن كە بۆیان دابین دەكرێـت".
 
ناوبراو ئاماژەی به‌ ئەوەش كرد: "بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەكارهێنانی كارەبای نیشتیمانی و بەهەدەردانی كارەبا و زێدەڕۆیی سەر تۆڕەكانی كارەبای نیشتیمانی، پڕۆژەی پێوەری زیرەك لە سەرەتای كارپێكردنیەتی، كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی وەزارەتی كارەبا، بە تەواوبوونی پڕۆژەكەش، لەلایەك ئەو ڕێژەی ونبوونەی كارەبا كە ئێستا زیاترە لە 35%، زۆر كەم دەبێتەوە، هاوكات بەشێك لەو دۆسیانەی لە فەرمانگەكانی كارەبا هەن، نامێنن و كارئاسانیی زۆر دەكرێت لە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و چاككردنەوەی كارەبا لە كاتی تێكچوونی".
 
سەبارەت بە پێدانی سێكتەری كارەباش بە كەرتی تایبەت، حوسێن حەمەد دەڵێـت: "هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نییە، بەڵام ئەگەر حكوومەت بیەوێت سێكتەری كارەبا بدرێت بە كەرتی تایبەت، ئەوا پێویستە زەمینەسازی و ئامادەكاریی باش بكرێت و بە چەندین قۆناغ ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی پڕۆسەكە سەركەوتوو بێـت".
 
هۆزان سەمەد.
 



دوایین هەواڵەکان

مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact